بەشدار حەسەن: شیروان شێروانی لە دادگا تۆمەتەکانی رەتکردەوە
کوردستان 02:22 PM - 2023-04-25
PUKMEDIA
بەشدار حەسەن
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان
رایدەگەیەنێت، "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی رۆژنامەنووس و چالاکوان شیروان شێروانی
کرابوو لەبەردەم دادوەر رەتکرایەوە".
شیروان شێروانی بە کەلەپچەوە هێنرایە دادگا
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی
دەستگیرکراوانی بادینان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنووس شیروان شێروانی بە
دەست و پێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له کەسنەزان".
"دواتر لە
بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کەلەپچەکانیان لێکردەوە و وتەکانی
لێ وەرگیرا، بە ئازادانە ووتەکانی خۆی دا لە ژووری دادوەر بە ئامادەبوونى بەڕێز ئەندامی
داواکاری گشتی و ی. لێکۆڵەرەوەی دادی و کاک زەیتۆ سیان نوێنەری یۆنامی و بەندە و
پارێزەران باڤێل شيرزاد و کارزان محمدامین "،
بەشدار حەسەن وادەڵێت.
شیروان شێروانی تۆمەتەکانی رەت کردەوە
دەشڵێت: "شایانی باسە لەسەر دوو کەیس شیروان
شێوانی هێنرایە بەردەم دادوەر، یەکەمیان، سکاڵای ئەفسەرێکی ناو چاکسازی بەپێی ماددە
٢٢٩ و و دوەمیان تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە ٢٨٩-٢٩٨ گوایە تەزویرکردوە لە پەنجەمۆرێک
لە جیاتی گوهدار زێباری کە رۆژنامەنوس شیروان شێروانی هەردوو تۆمەتی رەتکردەوە و وتی،
من بێ تاوانم لەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵم".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەروەها دکتۆرە مونا یاقۆ
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و فيض الله راوێژکاری سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ هەمان مەبەست
نیو کاتژمێر لەگەڵ دادوەر دانیشتن و گفتوگۆیان کرد لەسەر هەردوو کەیسەکەی شیروان شێروانی".
پێشتریش رۆژی 2023-04-16، بەشدار حەسەن رایگەیاندبوو، "کەیسێکی دیکە بۆ رۆژنامەنووس شیروان شێروانی کراوەتەوە و
براوەتە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر، بەڵام بەهۆی ئەوەی نە خودی شێروان و نە
تیمی پارێزەران ئاگادار نەبووین بۆیە دادگاییەکەش
دواخراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

