قوباد تاڵەبانی بەشداری لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی دەكات
کوردستان 01:05 PM - 2023-04-26
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی بەشداری لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی دەكات
كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ 26 ی نیسان، بە بەشداریی ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا، بیرمەندان و سەرمایەدارانی جیهان، دەستی پێكرد و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش بۆ دووەمین ساڵە لەسەر یەك بەشدارە لە كۆڕبەندەكەدا.
ئامانجی كۆڕبەندەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی گرفت و پێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانی جیهان و تیایدا پلان و ستراتیژی چارەسەركردنی قەیرانەكان تاوتوێ دەكرێت. بڕیارە قوباد تاڵەبانی لە كۆڕبەندەكەدا باس لە دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بكات و بۆچونی خۆشی لەبارەی چارەسەركردنی گرفتەكان بخاتەڕوو.
لە پەڕاوێزی كۆڕبەندەكەشدا، قوباد تاڵەبانی بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆببێتەوە. لەم سەردانەیدا بۆ یۆنان دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، یاوەری جێگری سەرۆك وەزیران دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

