سەمیر هەورامی: کێشەی موچەی سلێمانی چارەسەر بکرێت پاشان باسی گەڕانەوە بکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2023-04-26
PUKMEDIA
سەمیر هەورامی
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: "داواکاری تیمی وزاری یەکێتی داواکاری گشتییەو چارەسەری کێشەی دروستکراوی دارایی و موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لە ئەولەویەتی داواکارییەکانی تیمی یەکێتییە".
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "داوامان كردووە كێشەی موچە لە سلێمانی چارەسەر بكرێت، ئەوجا باسی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بكرێت بۆ حكومەت و پێویستە موچە تێكەڵاوی ململانێ سیاسیەكان نەكرێت".
دەشڵێت: "بۆ دابینكردنی موچە سلێمانی 30 بۆ 32 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە، داوامانكردووە پرسی موچە تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت".
"داواكارییەكانی یەكێتی داواكاریی گشتین، كە سەرەكیترینیان پرسی موچەیە، دەمانەوێت لە هەرێمی كوردستان موچە بكرێت بە سیادی، ناكرێت لە شارێك دابەش بكرێت و لە شارێكی دیكە دابەش نەكرێت"، سەمیر هەورامی وایوت.
سەبارەت بەوەی كە لە سلێمانیش جیاكاری لە دابەشكردنی موچە كراوە بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، سەمیر هەورامی دەڵێت: "گرفتی كەمی داهات لە سلێمانیدا هەیە و تەنیا موچەی پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان نەوەستاوە، بەڵكو موچەی شارەوانی و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنیش دابەش نەكراوە".
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "لەمانگی 11ی ساڵی رابردوەوە راپۆرتی چارەسەری کێشە داراییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستانمان خستوەتە روو، چاوەڕوانی وەڵامی راپۆرتەکەین، بەڵام تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکی نەبووە، بۆیە گەشبین نین بەوەفدی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جار رامانگەیاندووە ناکرێت بەراوردی داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخان بکرێت، ئاشکرایە کە داهاتی سلێمانی بەراورد بەو ناوچانەی دیکە کەمترە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

