پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
ی ن ک 03:43 PM - 2023-04-26
PUKMEDIA
مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئیسماعیل
پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕ مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئیسماعیل.
دەقی پرسەنامەکە ...
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی ...
خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
زۆر دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای کورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل. مامۆستا ئەحمەد بە نووسین و وەرگێڕانەکانی خزمەتی گەورەی بە زمان و ئەدەبی کوردی کردوە و بەهۆی خزمەتەکانییەوە بۆ هەمیشە یاد و ناوی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە نەمری دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیەوە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. داواکارم خودای گەورە روحی مامۆستا ئەحمەد بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەرباز کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی چیرۆکنووس و وەرگێڕ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل دەردەبڕێت
بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو رۆشنبیر، چیرۆکنووس و وەرگێڕی بەتوانا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی، بەرهەمەکانی لەبواری وەرگێڕان و چیرۆکنووسین بەرهەمی دانسقەن و خزمەتێکی یەکجار گەورەیان بە بوارەکە کردووە و بۆ ئەبەد بە نەمری دەمێننەوە.
بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم قەڵەمە جوان و بەبڕشت و کەسایەتییە رۆشنبیرییەی کورد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی نووسەران و رۆشنبیران و خانەوادەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرەخۆشی مەکتەبی راگەیاندن
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی چیرۆکنووس و وەرگێری بە توانا مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلمان بیست کە ئەمرۆ لە هەولێری پایتەخت بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا لە هەردوو کایەی ئەدەبی وەک چیرۆکنووس و وەک وەرگێرێکی بە سەلیقەی زمانی تورکی و عەرەبی خزمەتی فەرهەنگی میللەتەکەمان کرد و کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرد.
بەم بۆنەیە بە ناوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی مامۆستا و لە ناوەندی ئەدەبی کوردستانیش دەکەین بۆ ئەم کۆستە فەرهەنگییە . لە خوای گەورە داواکارین گیانی نووسەر و ئەدیبی بە توانامان ئاسودە بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت
مەکتەبی راگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ئەمڕۆ 2023/4/26 نووسەرو وەرگێڕو چیرۆكنوس و رۆمانووسی گەورەی گەلی كوردستان، مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد .
مامۆستا ئەحمەد روناكبیرێكی گەورە و لەخۆبوردوو بوو هەرگیز لەخزمەتكردنی ئەدەب و زمانی كوردی ماندوو نەدەبوو بەشاكارە جوانەكانی لەچیرۆك و رۆمان و كتێبە تەرجەمەكراوەكانی لە زمانەكانی عەرەبی و توركی و فارسی، بۆ زمانی كوردی خزمەتێكی زۆری بەكتێبخانەی كوردیی و خوێنەرانی كورد كردووە و ئەو مەینەتیانەی بەدرێژایی مێژوو بەسەر گەلەكەماندا هاتووە، لەچیرۆك و رۆمانەكانیدا رەنگی داوەتەوە .
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و هەڤاڵانی دەكەین و گیانی مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل شادبێ بەبەهەشت .
دكتۆر مەجید محمدامین
لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

