قوباد تاڵەبانی لە دیداری دیپلۆماسیدا: پەیوەندی هەرێم هاوسەنگ دەبێت
کوردستان 08:03 PM - 2023-04-27
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە چەند دیدارێکی دیپلۆماسیدا تەئکید دەکاتەوە کە هەرێم پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان پەرەپێدەدات.
ئەم تەئکیدکردنەوەیەی قوباد تاڵەبانی لە میانی کۆبونەوەی بوو لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژەنەراڵ دەیڤد پێترایۆس.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کارڵ بیڵت سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید و سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و یەکێتی ئەوروپایان کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە 27ی نیسانی 2023 لە پەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان بەڕێوەچوو، دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا گرنگی زیاتر بدات بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی سوید و هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیش تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق کرا، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەداخەوە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عیراقدا لاواز بووە و جەختیشی کردەوە کە پێویستە لەم قۆناغەدا بە هەموو تواناوە کار بکرێت بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە عیراقدا بەهێز بکرێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەرێم پەیوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.
هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفیدا جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژەنەراڵ دەیڤد پێترایۆس بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکە، هەروەها چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

