پاشگری حکومەت و هەڵوێستی حزبی سەری لەوتەبێژ تێكداوە
کوردستان 10:56 AM - 2023-04-28
PUKMEDIA
ميدياكان
كاتێك لە هەڵوێست و لێدوانەكانی وتەبێژی حكومەت ورد دەبیتەوە گومان دەكەیت وتەبێژی حكومەتە یان حزبێكی دیاریكراوی ناو حكومەت؟ لەوچوارچێوەیەشدا مامۆستایەكی زانكۆ دەڵێت: "پابەندبوون بە ئیتیكی رۆژنامەوانی و رەوانبیژی و سادەیی بابەتیبوون و بێلایەنی مەرجی وتەبێژبوونە".
پێشتریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی ئەدای وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: "جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە و تەنها نوێنەرایەتی حزبێك دەكات لە ناو حكومەتدا و بە هیچ شێوەیەك بۆی نییە بە ناوی هەموو حكومەتەوە قسە بكات".
د.پاڤێ جەمیل راگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وتەبێژی حكومەت پێش ئەوەی بەرپرسێكی باڵای حكومەت بێت، دەبێت رۆژنامەنووسێكی باش بێت، تابتوانێت پەیامەكانی حكومەت بەشێوەیەكی راست و رەوان بگەیەنێتە خەڵك، چونكە ئەو بەرپرسیاریەتییە ناكرێت بدرێت بە هەموو كەسێك لەكاتێكدا زمانی حكومەتە".
"پێویستە پەیامەكانی وتەبێژ كاریگەری نەخاتە سەر سایكۆلۆژیای خەڵك، بەپێچەوانەوە دەبێت لەڕێی وتەكانییەوە ئارامی و ئاشتی بێنێتە كایەوە، خەڵك بەگشتی بە ئەرێنی لە وتەكانی بڕوانن و جێی بڕوایان بێت و هەوڵی بەدیهێنانی خواستی هاونیشتمانیان بدات". د.پاڤێ جەمیل وایوت
وتیشی:"پابەندبوون بە ئیتیكی رۆژنامەوانی و رەوانبیژی و سادەیی بابەتیبوون و بێلایەنی لە وتەكانیدا مەرجێكی دیكەی وتەبێژبوونە، پێویستە خۆی بەدووربگریت لە خوڵقاندنی كێشە بۆ هاونیشتمانیان لەرێی وتەكانییەوە".
تێكەڵكردنی بۆچوون و ئینتیمای شەخسی بەپەیامی وتەبێژ هەڵەیەكی كوشندەیە
جگەلەوەی رەوانبێژی و زمانێكی سادە و رەسمی لە تایبەتمەندییەكانی وتەبێژن، هاوكات نابێت بۆچوون و ئینتیمای شەخسی تێكەڵی پەیامی وتەبێژ ببێت، چونكە پردی پەیوەندی نێوان خەڵك و حكومەتە نەك وتەبێژی لایەنێكی دیاریكراو بێت.
هاونیاز سامی مامۆستا لەبەشی تەكنیكی میدیا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە PUKMDIA ی راگەیاند: "وتەبێژ پردی پەیوەندی نێوان خەڵك و حكومەتە بەئاڕاستەی باشكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان دەسەڵات و خەڵك، روونكردنەوەی ئەرك و مافی هاووڵاتیانە لەلایەن حكومەتەوە لەچوارچێوەی جوگرافیایەكی دیاریكراودا".
"وتەبێژ نابێت بۆچوون و ئینتیمای شەخسی تێكەڵی پەیام و كارەكەی بكات، چونكە ئەوە هەڵەیەكی كوشندەیە كەبەسەر وتەبێژەكاندا تێدەپەڕێت، دەبیتە هۆی دووركەوتنەوەی خەڵك لە دەسەڵات و نادادپەروەرییەكەی" هاونیاز سامی وایوت.
راشیگەیاند:" وتەبێژ دەبێت رەوانبێژ و بە زمانێكی سادە و رەسمی ئەو ناوچەیە پەیامەكانی حكومەت ئاڕاستەی خەڵك بكات، بۆئەوەی هەموو خەڵك لێی تێبگات".
نابێت وتەبێژ كەسێكی ئەمنی بێت
وتە و پەیامەكانی جوتیار عادل بەشێوەیەكە نازانرێت وتەبێژی حكومەتە یان لایەنێكی دیاریكراو، چونكەپەیامەكانی روونە كە نەیتوانیووە لە ئاستی ئەو پۆستەدا بێت.
هێمن مەحمود رۆژنامەنووس بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە وتەبێژ كەسێكی ئەمنی نەبێت، چونكە بێلایەنی خۆی پێناپارێزرێت و لە بەرژەوەندی ئەو حزبە كاردەكات كە پێشتر بەشێك بووە لە بوارە ئەمنییەكەی".
"ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان دوو وتەبێژی هەیە دانەیەكیان كاروباری باڵێكی پارتی رادەگەیەنێت و ئەوەی دیكەیان وتەبێژی باڵەكەی تریانە، بۆیە ناتوانین بە جوتیار عادل بڵیین وتەبێژی حكومەت، چونكە پەیامەكانی روونە كە نەیتوانیووە لە ئاستی ئەو پۆستەدا بێت" هێمن مەحمود وادەڵێت.
بۆیە لەژێر رۆشنایی مەرج و تایبەتمەندییەكانی وتەبێژدا دەپرسین ئایا وتەبێژی حكومەت و راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی حكومەت ئەم مەرجانەی تێدایە؟.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

