سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی نایەوێت رێکبکەوێت
کوردستان 02:40 PM - 2023-04-30
PUKMEDIA
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، "یاسای ئێستای هەڵبژاردن زۆر
خراپە، دەمانەوێت هەموار بکرێتەوە و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە هاوڕاین، بەڵام
پارتی نایەوێت لەگەڵمان رێکبکەوێت ".
نادادپەروەری لە دیاریکردنی نوێنەرەکاندا هەیە
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یاسای ئێستای هەڵبژاردن زۆر خراپە و یاساکەی ئێستا نادادپەروەری تێدایە و بەتایبەت لە دەستنیشانکردنی نوێنەرەکاندا، لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەمان لەسەر کورسی پێکهاتەکان هەیە، بەڵام پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەچارەسەر دەزانین و بۆئەوەش چاوەڕێی وەڵامی پارتین".
یەکێتی دەیەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە
وتیشی: "لەگەڵ
پارتی و لایەنەکان لەسەر زۆر شت رێککەوتوین، بەڵام پارتی و پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوە
نەبوون یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە".
"وەک یەکێتی دەمانەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و جگە
لە پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە هاوڕاین"، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی
وادەڵێت.
پارتی رێککەوتنی ناوێت
دەشڵێت: "دەمانەوێت
پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمان، بەڵام پارتی نایەوێت لەگەڵمان رێکبکەوێت
و نایەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت".
"وەک یەکێتی
هەمیشە دەستپێشخەریمان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەگەڵ دواخستنیدا نین، هەروەها
هەڵبژاردنێکمان دەوێت جێگەی خواستی خەڵک بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

