مەکتەبی سیاسی: پێداگری لە مافی کرێکاران دەکەین
ی ن ک 08:08 PM - 2023-04-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە جەژنی جیهانی کرێکاراندا
پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات و
رایدەگەیەنێت، " پێداگری دەکەین لە بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران"
دەقی پیرۆزباییەکە
لە یەكی ئایار جەژنی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزبایی گەرم لە كرێكارانی
کوردستان و عێراق وجیهان دەكەین.
کرێکاران لە گەشە و بونیادنانی وڵاتەکەماندا ، لە کەرتی گشتی وکەرتی تایبەتدا رەنجی بازوییان
بۆ رۆڵگێڕانی بەرچاوی ئاوەدانی خستۆتەگەڕ . وەک توێژێکی کارای کۆمەڵایەتیش هەمیشە
لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ رزگاری و ئازادی ئامادەیی مەیدانییان
هەبووە. خەباتی چینایەتی و نیشتمانیی کرێکارانی کوردستان و عێراق هوشیاری سیاسیی و
سەندیکایی ئەوانی پێشخستووە و بۆ داکۆکی لەسەر ماف و داخوازییەکانیان شیلگیری
کردون. بەڵام هێشتا هەلومەرجی کار و سەلامەتی ژیان و ئاستی گوزەرانیان بە ئەندازەی کۆششی ئاوەدانی
و بارتەقای رەنجی خەباتی سیاسییان نییە.
لەساڵی ٢٠١٢ وە یاسای ( بیمەی
کار) و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ شەوە بەکۆششی
تیمی حکومیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و فراکسیۆنەکەی یاسای کار
لە پارلەمانی کوردستان دەرچوون و
ماوە بکەوێتە بواری جێبەجێکرددنەوە.
وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سونگەی باوەڕبوون بە دادپەروەری کومەڵایەتی
و چینایەتی ،پێداگری دەکەین لە بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران و هەرچی زووە ئەو دوو یاسایە جێبەجێبکرێت و شوێنەواری
یاساکانی رژێمی بەعسی ڕووخاو بە تایبەتی یاسای ناسراو بە ( ١٥٠) کە مافی خۆرێکخستن و بیمەی کرێکارانی هەڵوەشاندبۆوە
نەهێڵڕێت ، هەموو ئەمانە لە پێناوی باشکردنی بژێو و ژینگەی کاری کرێکاراندایە .
داواش دەکەین سەندیکاکانی کرێکاران شیلگیرانەتر بن لە خەباتیان بۆ بەدیهێنانی
گشت مافەکانی کرێکاران .
هەر لەم بۆنەیدا درود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لە مەیدانی کار وتێکۆشاندا
گیانیان بەخشی ، دەنێرین .
سڵاو لە رەنجدەرانی بیرو بازووی کوردستان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

