وەفدێكی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی سەردانی یەكێتی دەكەن
ی ن ک 05:35 PM - 2023-05-01
PUKMEDIA
سەردانی وەفدێکی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی بۆلای یەکێتی
وەفدێکی
پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی لە شاری هەولێر سەردانی یەکێتی-یان کرد و لەلایەن لێپسراوی
بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە
بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 1/5/2023، وەفدێکی پارتی چەپی
سەوزی هۆڵەندی بەسەرۆكایەتی میڵكا یامانی (سەرۆكی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ
كاروباری دەرەوە) لە پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی سەردانی یەکێتی-یان کرد و لەلایەن
سەركەوت مەحەمەد غەفوور ئەندامی سەركردایەتی و لێپسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی
دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و فەهیمە سابر ئەندامی سەركردایەتی پێشوازییان
لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكدا،
كە بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا، ئامادەی بوو و یاوەری وەفدیە هۆڵەندییەكەی دەكرد، باس لە پەیوەندی
دوو قۆڵی و چەندین بابەتی گەرماوگەرمی سیاسی كران، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە،
پێداگرییان كرد لە پشتیوانی یەكتری هێزە چەپ و پێشكەوتووخوازەكان بەشێوەیەكی گشتی
لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشە هێشتا بەدینەهاتووەكان. هەر لەم كۆبوونەوەیە،
د.كەنار فازل هیدایەت ئەندامی ئەنجومەنی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی،
سەبارەت بە ڕەوش و پێگەی ژنان و گەنجان لەناوچەكە بابەتێكی شیكاری پێشكەش بە
میوانەكان كرد و ئامەژەی بە ڕۆڵ و پێگەی ئێن جی ئۆكان كرد.
لە
درێژەی كۆبوونەوەكەی وەفدەكەی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی و یەكێتی لە هەولێر، پاش گۆڕینەوەی
بیروڕا و قسەكردن لەسەر دوا پێشهاتە سیاسیەكان لەناوچەكە، بڕیاردرا درێژە بەم
پەیوەندیانە بدرێت و سەردانی دوولایەنە بەردەوامی هەبێت لەنێوانیاندا و بەشداری لە
چالاكییە فراوەنەكانی یەكتربكەن. شایەنی باسە پێشنیاری كار و پڕۆژەی هاوبەش
لەنێوان یەكێتی و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی بەمەبەستی كردنەوەی خول و ڕاهێنانی
ئەندامانی یەكێتی و بەشداری كردن لە كۆنفڕانس و چالاكییەكانی پەیوەست بە كاروباری
دەرەكی پەسندكرا.
بەختیار
بەكر نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵەكانی یەكێتی،
سەبارەت بە پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند: پارتی چەپی سەوز پارتێکی سیاسی هۆڵەندییە و
واژۆی چەپی پێشکەوتنخوازانەی هەیە. پارتی چەپی سەوز لە ساڵی 1990 دوای یەکگرتنی
چوار پارتی چەپ دامەزراوە کە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP.
ژمارەی
ئەندامەكانی پارتەكە 33 هەزاری تێپەڕاندووە كە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی
هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاكسیۆنەكانیان كاران و ئەندامی بڵۆكی سەوزەكانن.
لەسەر ئاستی شارەوانییەكانی هۆڵەندا 537 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان هەیە.
پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەم پارتەیە و بەیەكێك لە پارەتە هەرە خاوەن پێگە جەماوەرییەكان
هەژمار دەكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

