حکومەتی هەرێم پارەکەی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکان دابەشناکات
کوردستان 11:13 AM - 2023-05-02
ئاژانسەکان
لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و حکومەتی هەرێم دابەشی ناکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان-یش دەڵێت:"دواکەوتنی مووچەی لیوا هەوبەشەکان یەکەم جار نییە، لەکاتێکدا ئەمریکا مووچەی ئەو لیوایانەی خستووەتە ئەستۆی خۆی".
هەرچەندە
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە ٢-٥-٢٠٢٣ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە
دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچەكانیان بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخرا.
عوسمان
سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بە PUKMEDIA ی
راگەیاند:" ئەمریکا مانگانە نزیکەی لە ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی
وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، بەڵام هەرجارە و بەبیانوویەک دابەشکردنی مووچەکانیان
دوادەکەوێت.
"هەندێک جار دوای دوو مانگ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، لەکاتێکدا ئەمریکا هەموو مانگێک لەکاتی
دیاریکراودا بڕە پارەی پێویست بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام بەهەر هۆکارێک بیت حکومەتی
هەرێم لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێنادات و دوایدەخات" عوسمان
سێدەری وایوت.
دواكەوتنی
دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەكاتێكدایە، رۆژی 30ی مانگی رابردوو،
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو،
کە رۆژی سێشەممە دووی ئایار مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی
پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

