هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە قەزای سەیدسادق
کوردستان 10:02 PM - 2023-05-02
PUKMEDIA
هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام
لەمیانی هەڵمەتی نیشتمانی ڕوواندنی یەک ملیۆن نەمام کەلەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەوزکردنی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی سێ شەممە 2-5-2023 بەئامادەبوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری شارەکە هەڵمەتی چاندنی نەمام لەدارستانی سەراو سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە رەزا محەمەد قائیمقامی قەزای سەیدسادق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە هەڵمەتی نیشتمانی سەرۆک بافڵ بۆ سەوزکردنی کوردستان سنووری قەزاکەیانی گرتووەتەوە، وتیشی: "ناوچەکەیان پێویستی بەزیادکردنی رووبەری دارستانی و سەوزاییە ئەم هەڵمەتەش باشترین پشتیوانییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە" .
هاوکات ئازاد فەریق لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی سەیدسادق رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەئامادەبوونی حسێن حەمە کەریم نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دەستمان کرد بە ڕوواندنی نەمام لەشوێنی ئەو دارانەی ساڵانی رابردوو وشکبوون و لەناوچوون، وتیشی: "هەڵمەتەکە گرنگە بۆ دارستانی سەراو بەوپێیەی رووبەرێکی بەرفراوانی هەیە پێویستییەکی زۆری بەخزمەت و زیادکردنی رووبەری دارستان هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

