مەکتەبی سیاسی: ئازا بێت میدیا و ئازاد بن رۆژنامەنووسان
کوردستان 12:20 PM - 2023-05-03
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 3ی ئایار رۆژی هەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی میدیایی و ئازادییەکانی رۆژنامەگەریدا لە پەیامێکدا دەڵێت: "هەرێمی کوردستان وێنەیەکی خراپی بەخشیوەو داوا لە کابینەی نۆ کراوە ئەم بارە لارە راست بکەنەوە و دەرفەتی گونجاو برەخسێنن بۆ ئازادی رادەربڕین و دەرگای بە دەستهێنانی زانیاری و فراوانکردنی مەودای کارکردنی میدیاکاران و رۆژنامەنوسان واڵا بکەن".
دەقە پەیامەکە...
3ی ئایاری هەموو ساڵێک لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ هەڵوەستەکردن لە سەر دۆخی میدیایی و ئازادییەکانی رۆژنامەگەری و ڕا دەربڕین دیاری کراوە .
بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و چاودێری میدیایی ناوەند و نێردە ديپلۆماسییەکان، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوەیە بە داخەوە لەم بوارەدا وێنەیەکی خراپی بەخشیووە. چەندینجار هۆشداری دراوە بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کە ئەم بارە لارە راست بکەنەوە و دەرفەتی گونجاو بڕەخسێنن بۆ ئازادی رادەربڕین و دەرگای بە دەستهێنانی زانیاری و فراوانکردنی مەودای کارکردنی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان واڵا بکەن .
لەو رەخنە وگلەییانەی رێکخراوە جیهانیيەکان لەسەر ئەم پرسە لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر رۆژنامەنووسان و میدیاکاران هەیانە، داتاشینی ئەو تۆمەتە ناڕاستانەیە کە بۆیان دروست دەکرێت لەسەر وشە و هەواڵی راستی و بەو بیانوەوە روبەڕوی گرتن و راوەدونانیان دەکەنەوە .
لەم بۆنە جیهانیيەدا لە درێژەى باوەڕبوونمان بەدیموکراسی و رادەربِين بۆ خستنەڕووی راستییەکان و هەقبێژیی لە گشت بوارەکانی میدیای و نووسیندا، هەمیشە پێداگیری لە فراوانکردنی مەودای ئازادییەکان و زەمینە رەخساندنی زیاتر دەکەینەوە و خەباتمان بۆ نەهێشتنی بەرتەسککردنەوە و پێشێلکردنی ئەو مافانەی رۆژنامەنووسان و میدیا کارانە لە کوردستاندا .
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

