تەندروستی عیراق دەرمان بۆچارەسەری هەوكردنی مێشك لە گەرمیان دەنێرێت
کوردستان 03:06 PM - 2023-05-03
PUKMEDIA
كاروان یاروەیس، د. گەیلان قادر، وەزیری تەندروستی عیراق
وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا دەرمانی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی پەتای هەوكردنی مێشك بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری گەرمیان بنێرێت، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "وەزارەتی تەندروستی عیراقیش راسپێردرا لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەموو رێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە".
ئەو بڕیار و هەنگاوەی وەزارەتی تەندروستیش لەسەر داوا و سەردانی ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بوو بۆ وەزاەرتی تەندروستی عیراق و بڕیاریشی لەسەردرا.
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاری دا دەرمانی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك بۆ نەخۆشخانەكانی گەرمیان بنێردرێت و وەزارەتی راسپارد لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەموو رێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە".
"وەزارەتی تەندروستی عیراق لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی نموونەی پشكنینەكان رەوانەی تاقیگەكانی دەرەوە دەكەن و وەزیری تەندروستی رەزامەندی لەسەر نووسراوێك دەربڕی بۆ دابینكردنی لیستێك دەرمان كە نەخۆشخانەكانی كەلار داوایان كردبوو" كاروان یاروەیس وایوت.
رۆژی 3/5/2023 كاروان یاروەیس و د. گەیلان قادر پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی وەزیری تەندروستی عیراقیان كرد و تێیدا لەگەڵ وەزیر و دەزگا تایبەتمەندەكانی وەزارەت تاوتوێی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی مێشكیان كرد كە ماوەیەكە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

