قوباد تاڵەبانی: پشكی هەرێم تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت
کوردستان 05:31 PM - 2023-05-03
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ستراتیجمان خزمەتكردنی هاووڵاتیانە لە داهاتی وزە، ناشمانەوێت ئەو پشكەی لە بودجەی عیراق بۆ هەرێم دێت تێكەڵی ململانێی سیاسی بكرێت و لایەنێك نەتوانێت سزای ناوچەیەك بەو پشكە بدات" وتیشی: "ناڕەزایی لەبارەی پرسی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە و خەڵك مافی خۆیانە بزانن نەوت چۆن فرۆشراوە و داهاتەكەی چی لێكراوە".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە دیداری عیراق بۆ سەقامگیری و بوژاندنەوە لە بەغدا رایگەیاند: "عیراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە هەناردەی نەوت و غاز هەیە، لە هەمانكاتیشدا پێویستمان بە یاسایەك هەیە كە تایبەتبێت بە پرسی نەوت و غاز، بەڵام پێش هەناردەكردت پێویستە بیر لە پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی و سوود وەرگرتن لەو وزەیە بۆ كارەبای 24 سەعاتی بكەینەوە".
دەبێت لایەنەكان هاوكاربن لە هەناردەكردنی نەوت و غاز
"پێویستە سوود لەوكاتە وەربگرین وەك دەرفەتێك كە لە بەردەستماندا هەیە سەبارەت بە هەناردەی نەوت و غاز لە عیراقدا، هاوكات پێویستمان بەگەشەكردنی زیاترە بەستراتیجی نوێ، تا بتوانین هاووڵاتیانمان بكەینە پلە یەك و داهاتی وزە بۆ هاووڵاتیانی عیراق بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین كە كێشەی وزە لە شەو و رۆژێكدا چارەسەر ناكرێت، بەڵام گەشبینین بە داهاتوومان" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
لەبارەی هەڵوێستی لایەنەكانیشەوە سەبارەت بە پرسی نەوت و غاز جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد: "پێویستە لایەنەكان نییەتێكی راست و دروستیان هەبێت و هاوكابن لە هەناردەكردنی نەوت و غاز، كە بێگومان لە پرسی بودجەشدا دەتوانن رۆڵێكی گرنگ ببینن و كۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دروستبكرێت".
ناڕەزایەتی سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم هەیە
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: "چەندین جار لە چاوپێكەوتنەكاندا رامگەیاندووە من لام گرنگ نییە كێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵام گرنگە چۆن نەوت دەفرۆشین و داهاتەكەی چی لێدەكرێت، كەمەبەستم لێی شەفافیەتە لە خەرجی و داهاتدا، هاوكات پشتیوانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و عیراق لەبارەی پرسی نەوت دەكەین و سۆمۆ بەرپرسیارە لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان".
سەبارەت بە پرسیاری یەكێك لە میوانەكان كە لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكەی، قوباد تاڵەبانی لە دیداركەدا رایگەیاند: "نایشارمەوە سەبارەت بە پرسی نەوت ناڕەزایی لە هەرێمی كوردستان هەیە، خەڵكی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە بزانن نەوت چۆن فرۆشراوە و داهاتەكەی چی لێكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەمەوێت ئەو راستییەش بڵێم كە چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان بودجەی نییە، لەكاتێكدا بودجە بڕبڕەی پشتی شەفافیەتە لە داهات و خەرجیدا".
هەر سەبارەت بە پرسیاری یەكێكی دیكە لەمیوانەكان لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای بودجە دەكەم و دەمانەوێت لە بودجەی عیراقدا تەواوی ماف و شایستە داراییەكانی كوردستان پارێزراوبێت، بەڵام گرنگیشە لامان ئەو پشكەی بۆ كوردستان دێت لە هەرێمی كوردستان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت و لایەنێك نەتوانێت سزای ناوچەیەك بەو پشكە بدات، بەپێچەوانەوە دەمانەوێت هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق سوودمەندبن".
بەڤیدیۆ دەقی چاوپێكەوتنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دیداری عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

