لەسەر داوای یەكێتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆرژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەكرێت
عیراق 08:01 PM - 2023-05-03
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سبەینێ پێنج شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆرژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داواكاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سبەینێ خوێندنەوەی دووهەم و كۆتایی بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە نێو خشتەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە" .
راشیگەیاند: "بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی سبەینێ سەرەتا لە شەش تەوەر پێكھاتبوو كەبریتیبوون لە دەنگدان، خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك، بەڵام لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تەوەری حەوتەمیش بۆ بەرنامەی كارەكە زیاد كرا كە بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ، راپۆرتی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاكان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە".
جێی ئاماژەیە لە دانیشتنی شەوی 16-4-2023ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیمزای بۆ زیادكردنی بەشەبودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگایی هەڵەبجە و خوێندنەوەی دووهەمی پڕۆژە یاسای زیادكردنی پارێزگایی هەڵەبجە لە عیراق بۆ دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

