قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول: نامانەوێت بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەکەداربێت
کوردستان 06:38 PM - 2023-05-04
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانی ئەوروپا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا
قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانی ئەوروپا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک راگەیاند بۆ رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین کاتدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول هەڵوێستی یەکێتیان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن روونکردەوە و رایانگەیاند:" یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندایە لە نزیکترین کاتدا، بەڵام داواکارییمان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و گشتگیر بێت".
جەختیشیان کردەوە:" لەماوەی رابردوودا هەرێمی کوردستان لە چەندین بواری وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەرییەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە و نامانەوێت بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە رووبەڕووی رەخنەی دۆستانمان ببینەوە و ناوبانگی هەرێم لەوە زیاتر لەکەدار ببێت".
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا:" لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتن کراوە و تەنها خاڵی ناکۆکی پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانە".
لەلای خۆشیەوە، دەرباز کۆسرەت رەسول روونیکردەوە:" دیاریکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان هەر لەسەرەتاوە لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو و تەنانەت زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیش بۆ ١١ کورسی هەر لەسەر پێشنیاری یەکێتی بووە. هەربۆیە یەکێتی چ لە رابردوو و چ لە ئێستادا زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە خۆی بە داکۆکیکاری مافی پێكهاتەکانی کوردستان دەزانێت".
راشیانگەیاند:" تەنها داوای یەکێتی ئەوەیە رێوشوێنێک دیاری بکرێت کە کورسی کۆتاکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی پێکهاتەکان بێت، نەک بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبە سیاسییەکان. وتیشیان داواکارییەکەی ئێمە هەم لۆژیکییە و ئەوەندەش قورس نییە کە نەتوانرێت جێبەجێ بکرێت و پێویستیشە ئەمە داواکاری هەموو لایەنەکان بێت".
لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی نوێنەرانی کونسوڵخانەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەکەداربێت و دامەزراوەکانیش شەرعییەتیان نەمێنێت، لەم چوارچێوەیەشدا داوایانکرد هەرچی زووە رێککەوتن بکرێت.
قوباد تاڵەبانی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکان رایگەیاند:" پێشوازی لە هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەن و ئامادەن لە هەر کاتێکدا کە دۆستان و هاوپەیمانەکانمان دەستنیشانی دەکەن رێککەوتن بکەن، چونکە داواکارییەکانی ئێمە تەنها بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە و ئازاد و دادپەروەرە کە خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە هەست بکەن پەرلەمانی داهاتوو نوێنەرایەتی راستەقینەی ئیرادەی ئەوان دەکات".
وەفدی نوێنەرانی کونسوڵخانەکان بریتی بوون لە جێگری کونسوڵی فەڕەنسا، نوێنەری کونسوڵخانەی هۆڵندا، کونسوڵی کۆماری چیک و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بریتانیاوە سەرپەرشتی دەکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

