وتەبێژی یەکێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 08:44 PM - 2023-05-07
PUKMEDIA
د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتی
د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتیی
نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند، "یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و لەپێناو
پاراستنی شكۆ و پێگەی هەرێمی كوردستان پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام
بدرێت".
هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە
د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای یەکێتی
رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژاردنیش پێویستی بە چەند بنەمایەکی سەرەکی
هەیە وەکو هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن".
"هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستە
بووە کە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە، خەڵکی هەرێمی
کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیش لەگەڵ ئەوەن کە یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن هەبێت، لەبەرئەوەی
ئەو یاسایە کە هەڵبژاردنی پێکراوە لە پێنج خولی رابردوودا، لە ساڵی 1992
دانراوە و چەندینجار هەموارکراوەتەوە"، وتەبێژی یەکێتی وادەڵێت.
پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە:
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە کە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان
رێژەی خۆیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە بکەن کە دەنگیان پیدەدەن".
"رۆژی ١٨-١١-٢-٢٣ دیاریکراوە
بۆ رۆژی هەڵبژاردن، کاتێکی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە و گەر لایەنی بەرامبەرمان ئامادەبێت لە کۆبوونەوەیەکدا دەتوانین لەسەر خاڵە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن کۆک بین و
ئەوکاتەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر کرا دەتوانین لە ماوەی هەفتەیەک تا
دوو هەفتە لە پەرلەمانی کوردستان دا ئەو یاسایە هەمواربکرێتەوە و کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە، بەڵام ئەمانە پێویستیان بە رێککەوتن هەیە"، د.
سۆران وادەڵێت.
باس
لەوەش دەکات: "لەپێناو پاراستنی شكۆ و پێگەی هەرێمی
كوردستان، پێویستە سەرجەم لایەنەكان رێبكەون و گوێ لە سەرنج و داواكاری یەكتر
بگرن، تا هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و بەشیوەیەكی دیموكراسیانە بەڕێوەبچێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

