"کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەکرێن"
کوردستان 05:57 PM - 2023-05-08
PUKMEDIA
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی
سەرۆک وەزیران
و جێگری سەرۆک وەزیران تەئکید لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی دەکەنەوەو
دیالۆگ و گفتۆگۆش بە کلیلی چارەسەری کێشەکان دەزانن و ئەندامێکی سەرکردایەتی
یەکێتیش دەڵێت: "یەکێتی هەمیشە گفتوگۆی بە چارەسەری کێشەکان دەزانێت، ئەوەی لە
گفتوگۆکان دەتوانرێت دەستبکەوێت هەرگیز لە هیچ بوارێکی تردا ناتوانرێت دەستبکەوێت".
مەسرور
بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ 8-5-2023 کۆبونەوەو
تێیدا تەئکیدیان لە چارەسەری ناکۆکییەکان کردەوە، بەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ.
یەکێتی دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە
یەکێتی
بۆ یەکڕیزی کورد هەمیشە هەوڵیداوەو دەرگای بەرووی هەر گفتوگۆو دەستپێشخەرییەک کردوەتەوە
بۆ چارەسەری کێشەکان.
حەمەد
ئەمین شیروانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەموو کات یەکڕیزی کورد و خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی
دەزانێت و لەو پێناوەشدا درێغی ناکات و لەو
چوارچێوەیەشدا دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی یەکێتی لەماڵەکانی مام لە دوکان و بەغدا،
خەمخۆری یەکێتییە بۆ یەکڕیزی کورد".
"بەردەوام
یەکێتی گفتوگۆی بە چارەسەری کێشەکان زانیوە، هیچ کات دەرگای گفتوگۆکانی دانەخستوە،
چونکە پێی وابووە ئەوەی لە گفتوگۆکان دەتوانرێت دەستبکەوێت هەرگیز لە هیچ بوارێکی
تردا ناتوانرێت دەستبکەوێت"، حەمەد ئەمین شیروانی وای وت.
بارودۆخی هەرێمی کوردستان یەکڕیزی دەوێت
یەکێتی هەمیشە لەسەر رێبازەکەی مام گفتوگۆی بە چارەسەری كێشەکان زانیوە و
لەو رێگەیەوە خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کردووە.
ئەحمەد زرار
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتی جێبەجێکردنی داوای خەڵک و خزمەتی زیاتر و یەکڕیزی کورد هەمیشە ئامانجی
بوەو بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەو گفتوگۆی بەڕێگە چارەسەر زانیوە، بارودۆخی هەرێمی
کوردستان یەکڕیزی دەوێت و دەتوانرێت بە پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی
بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستورییەکان زیاتر پارێزراو بن".
"سیاسەتی
یەکێتی بۆ یەکڕیزی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان نەگۆڕە و هەر لەسەرەتای
دامەزراندنیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی کورد و یەکڕیزی داوەو لەو پێناوەشدا
قوربانی زۆری داوە، بۆیە ئێستاش لەسەر رێبازی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال چارەسەری
کێشەکان لەرێگای گفتوگۆوە بە تاکە چارەسەر دەزانێت و پێی وایە لەو رێگەیەوە دەتوانرێت
خزمەتی زیاتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت"، ئەحمەد زرار وای وت.
رۆژی 4_5_2023 لە
هەولێر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە باربارالیف یادریدەرەی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆبوونەوەیەکدا قوباد
تاڵەبانی رایگەیاند:" کێشە ناوخۆییەکان مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دروست کردوە
و پێویستە هەموولایەکمان بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە
ناوخۆییەکان بدەین و نابێت ململانێی سیاسی و حیزبی بگاتە ئاستی بەزاندنی هێڵە سورە
نیشتیمانییەکان و بە تایبەتیش لاوازکردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی عیراقدا".
جێگری سەرۆک وەزیران راشیگەیاند:" پێشوازی لە هەرجۆرە
دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەین لەپێناو چارەسەرکردنی
هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین لیژنەی هاوبەش تەنانەت بە بەشداری نوێنەرانی
هاوپەیمانەکانمان پێک بهێنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

