تیمی یەکێتی و گۆڕان: پەیوەندی حزبی و حکومی هەردوولا پتەوتر بکرێت
کوردستان 05:16 PM - 2023-05-09
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی تیمی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی
تیمی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی
گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا تەئکیدیان لە
پێویستی پتەوکردنی
پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت وحزبیش کردەوە تاوەکو بتوانرێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.
لەو
راگەیەندراوە هاوبەشەدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە
یەکێتی و گۆڕان باسیان
لە دارشتنی سیاسەتی کاری هاوبەش و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو کردووە.
دەقی
راگەیەندراوەکە
راگەیەندراوی
تیمی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی
تیمی
هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی کۆبوونەوە
و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکاری و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغەکانی
داهاتوو و رێکخستنەوەی باشتری پەیوەندییەکان کرد.
لە
کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٩ی ئایار لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێزان، مستەفای سەید
قادر جێگری سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، قسە لەبارەی
چۆنییەتی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت و هەرێمی
کوردستان بەگشتی کرا. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەنووکەیی کراو لەو بارەیەشەوە
باسیان لە دارشتنی سیاسەتی کاری هاوبەش و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو
کرد.
کۆبوونەوەکە
لەبەر رۆشنایی گۆڕانکاری و دواپێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان، جەختی لەوە کردەوە کە
پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت وحیزبیش پتەوتر بکرێن بۆ ئەوەی لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا
بێت و بتوانرێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببن و داکۆکی لە داوا ڕەواکانی و پێویستییەکانی سلێمانی بکەن.
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

