كۆبوونەوە دەرفەت بۆ چارەسەری كێشەكان دەرەخسێندرێت
کوردستان 07:36 PM - 2023-05-09
PUKMEDIA
هەولێر
سەرۆك و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەیەكیان كرد بۆ شكاندنی بەستەڵەكی نێوان هەردوو تیمی یەكێتی و پارتی لە حكومەت و چارەسەركردنی كێشەكان، هاوكاتیش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیودەوڵەتی پێشوازی گەورەی لێكرا، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەڵێت: "دوای كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ئێستا دەرفەتێكی باشە بۆ قسەكردن و چارەسەر و داواكارییەكانی یەكێتی، كە داواكاری خەڵكی هەرێمی كوردستانیشە".
پێشوازی گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی لە كۆبونەوەكە كرا
لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە رێگەی زیاتر بۆ لێكتێگەیشتن و لێكنزیكبونەوەی تیمی یەكێتی و پارتی بگیرێتەبەر.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو پێشوازیە گەرمەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا مانای هەنگاونانە بۆ چارەسەری كێشەكان و هێنانە كایەی ژینگەیەكی لەبار و تێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر كۆی پرسەكان".
"لەدوای كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت ئێستا دەرفەتێكی باشە بۆ قسەكردن و چارەسەركردنی داواكارییەكانی یەكێتی، كە داواكاری خەڵكی هەرێمی كوردستانیشە، بۆ حكومڕانییەكی باشتر و خزمەتی زیاتری خەڵكی هەرێمی كوردستانە، دەستپێشخەریی دۆستەكانمان لەبارەی چارەسەری كێشەكان لە هەرێم جێی دڵخۆشی و دەستخۆشییە مانایەكی گەورەی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە"، ستران عەبدوڵڵا وایوت.
ستران عەبدوڵڵا دەڵێت: "هیوادارین رێگەی زیاتر بۆ لێكنزیك بونەوەی تیمی یەكێتی و پارتی لە حكومەت بگیرێتەبەر لەپێناو پەنجەخستنە سەر كێشەكان و چارەسەركردنیان، بڕوامان وایە لە دوای كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی چارەسەری كێشەكان خێراتر دەبن، كە ئەمەش بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان و قەوارەی هەرێمە".
یەكێتی، گەلی كوردستان لە زوڵم و زۆرداری رزگاردەكات
هەڵوێستە نوێكانی یەكێتی بەرامبەر حكومەت لەپێناو خۆشگوزەرانی زیاتری خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
بێستون سابوراوایی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی هەر لەسەرەتاوە بۆ ئەوە دروستبووە كە گەلی كوردستان لە زوڵم و زۆرداری و چەوسانەوە رزگار بكات، لە دوای رزگاریش ئامانجێتی حوكمڕانییەكی گونجاو بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات، هەڵوێستوەرگرتنی تیمی وزاری یەكێتیش لەم كابینەیەدا هەر لەو چوارچێوەیەدا بووە".
"هەڵوێستە نوێیەكانی یەكێتی بەرامبەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها لەپێناو خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزی كورد بووە، چونكە ئەو داواكاریانەی هەیبوە داواكاری خەڵك بوەو یەكێتی هەموو كاتێك پارێزگاری كەرامەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە"، بێستون سابوراوایی وایوت.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "گەشبینین بە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت، چاوەڕوانی كۆبونەوەیەكی بەرهەمداری لێدەكرێت، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و حكومڕانییەكی بەهێزتر لە هەرێمی كوردستان و توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی".
دوێنێ دوو شەممە 8-5-2023 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆبونەوەو تێیدا تەئكیدیان لە چارەسەری ناكۆكییەكان كردەوە، بەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ، تیشكخرایە سەر پاراستنی تەبایی و یەكڕیزیی ناوخۆیی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیان.
هاوكاتییش هەریەك لە ئەمریكا و بەریتانیا و كۆریای باشوور پەیامی دیپلۆماسی و پشتیوانییان نارد و ئەو هەنگاوەیان بە دەرفەتی بنیاتنەرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەزانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

