نوێنەری یەكێتی بەشداری كۆنگرەی پارتی دیموكراتی هۆڵەندی دەكات
ی ن ک 10:44 AM - 2023-05-14
PUKMEDIA
بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا
بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە هۆڵی كۆنگریسی ڕای لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەندا، بەشداری كۆنگرەی پارتی دیموكراتی هۆڵەندای كرد و وەكو قسەكەر لەیەكێك لە بەرنامە پۆلێنكراوەكانی تایبەت بە ناوچەكە بەشدار بوو.
بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "پارتی دیموكراتی هۆڵەندی وەكو یەكێك لە چوار پارتە سەرەكییەی نێو دەسەڵات لەحكومەتی ئێستای هۆڵەندا، ئەمڕۆ 117هەمین كۆنگرەی خۆی بەست و پێداچوونەوەی بە بەرنامەی كاری رێكخراوەیی كرد و هەڵسەنگاندنیشی بۆ ئەنجامە نەخوازراوەكانی دواین هەڵبژاردنە لۆكاڵییەكان كرد، كە تیایدا پارتە رەسەنەكان بەگشتی ژمارەی دەنگەكانییان دابەزینیان بەخۆیەوە بینی".
نوێنەرەكەی یەكێتی راشیگەیاند: "پەیوەندی ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری پارت و رێكخراوەكانی هۆڵەندا لەئاستێكی زۆر باشدایە و لەگەڵ پارتی دیموكراتی هۆڵەندیش بەهەمان شێوە و دۆستایەتیمان لەسەر بنەمای ئامانجە هاوبەشەكانە و هەردوولامان بەگرنگییەوە لە بوونی پەیوەندی ئۆرگانیكی دەڕوانین".
جێی ئاماژەیە هەر لەكۆنگرەكەدا نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا بەجیا لەگەڵ خاتوو بۆس، لێپرسراوی مەكتەبی كاروباری دەرەوە و شوورد شوردسما ئەندامی پەرلەمان و لێپرسراو و قسەكەری فڕاكسیۆنی پارتەكە بۆ كاروباری نێودەوڵەتی بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیاریكراوی، كۆبووەوە و باسی پەیوەندی دووقۆڵی و گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانیان كرد.
پارتی دیموكراتی هۆڵەندا پارتێكی پڕۆ ئەوروپایین و سۆشیال لیبڕاڵن، بەدەر لە فڕاكسیۆنێكی كارا و كاریگەر لە پەرلەمان، لە حكومەت، چەندین وەزارەتی گرنگ و پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانیان بەدەستەوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

