مەکتەبی سیاسی: پشتیوانی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین
کوردستان 06:01 PM - 2023-05-14
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتارییەت و گشت مامۆستایانی كوردستان دەكات و دەڵێت، "یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لەگشت قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە و پشتیوانی تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین".
دەقی
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی
لەساڵیادی
دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتارییەت و
گشت مامۆستایانی كوردستان دەكەین.
یەكێتیی
مامۆستایانی كوردستان ،لەگشت قۆناغەجیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی
خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی
و رزگاریخوازی گەلەكەشماندا هەمیشە سەرقافڵەو پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل ووڵات.
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا
شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی هەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو،
لە ئەمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاترو باشتر پشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی ڕێکخراوی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆداكۆكی كردن لەمافەكانی گشت مامۆستایان و برەودان
بەبواری پەروەردەوخوێندن و زانست لەكوردستاندا .
هەرلەم
یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواكانی مامۆستایان دەكەین،بەتایبەت لەبەرزركرنەوەی
پلەوگێرانەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون
و ژیانێكی سەربەرزانەبۆیان، هەمووئەمانەبە فاكتەری گەشەو پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست
دەبینین.
لەم
یادەپرشكۆیە سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێكۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاكانی
خەباتداخزمەتیان كردووەوهەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی
تاریكی داوە.
مەكتەبی
سیاسی
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

