قوباد تاڵەبانی: یەكێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەكی پڕ شانازییە
کوردستان 12:07 PM - 2023-05-15
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتییەكە و مامۆستایانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "یەكێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە شانازییە و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەماندا هەبووە".
دەقی پەیامەكە:
*بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان*
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هەموو مامۆستایانی كوردستان دەكەم.
یەكێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە شانازییە، چ وەك بەشداریكردن و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەماندا و چ وەك ئەركی پیشەیی خۆی لە پەروەردەكردنی چەندین نەوە و داكۆكیكردن لە مافی مامۆستایاندا.
گومانی تێدانییە كە ئەركی یەكێتی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە هەر قۆناغێكی دیكە، بەوپێیەی داهاتووی وڵاتەكەمان بەندە بە پەروەردەكردنی نەوەیەكی زانستخوازی نیشتمانپەروەرە و بۆ ئەمەش پێویستە یەكێتی مامۆستایان رۆڵی كارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستایانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ رێكخراوەكەتان دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

