دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی راپەرین یاداشتنامەیەك ئیمزا دەكەن
کوردستان 03:01 PM - 2023-05-16
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی راپەرین یاداشتنامەیەك ئیمزا دەكەن
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، سەردانی زانكۆی راپەرینی كرد و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی راپەڕین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئیمزا كرد.
ناوەڕۆكی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە پەیوەستە بە بونیادنان و بەهێزكردنی هەماهەنگی و پەیوەندی بەهێز لەنێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی راپەڕین لەبواری جیاوازی وەكو گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەزموون و پڕكردنەوەی كەلێنەكان لەبوارە جیاوازەكاندا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خوێندكاران.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا باڵیۆز سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و د. پەیمان رەمەزان ئەحمەد سەرۆكی زانكۆی راپەڕین ئامانجی یاداشتنامەكەیان بۆ رۆژنامەنووسان رونكردەوە و باسیان لەوەكرد كە ئامانجی سەرەكیان پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژییە لەنێوان هەردوو دامەزراوەكەدا بۆ هاوكاریی و پشتیوانی بەردەوام و درێژخایەن، هەروەها ئەنجامدان و جێبەجێكردنی پڕۆژە و كاری هاوبەش و كۆكردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدارو دابینكردنی هێڵكارییەكی فراوانی بەرپرسیاریەتییەكان.
ئاماژەیان بەوەشدا كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەستدەكەن بەجێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەو لێكتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت خوێندكار و مامۆستا و فەرمانبەرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

