سەرۆك بافڵ: لە كۆڵ سەنتەرەوە گوێبیستی داواكارییەكانتان دەبم
هەواڵ 04:49 PM - 2023-05-16
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە سلێمانی سەنتەرێك بۆ گەیاندنی پەیام و داواكاری ئیداری و حزبی دەكرێتەوە و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت: "لەرێگای ئەو سەنتەرەوە گوێبیستی داواكاری و پەیامی هاووڵاتیان بێ جیاوازی دەبم و بەدواداچوون بۆ كێشەو داواكارییەكانیان دەكەم و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدەین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دروستكردنی سەنتەرێكی پەیوەندی بۆ گفتووگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ھاووڵاتیان رایگەیاند: "بیرۆكەی دروستكردنی سەنتەرەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە سەرەتادا وەڵامی هەموو پەیوەندییەكم دەدایەوە تا كار گەیشتە ئەوەی لەلایەن كەسێكەوە ژمارەی تەلەفۆنەكەم بڵاوكرایەوە و ئیدی نەتوانرا وەك پێویست داواكاری هاووڵاتیان بگاتە لای من، بۆیە بیرمان لە كردنەوەی كۆڵ سەنتەرێك كردەوە بۆ ئەوەی پەیام و داواكاری هاووڵاتیان باشتر بگاتەلامان".
"سەنتەرەكە بێ جیاوازی رەنگ و بۆچوون و ئایدیا پەیوەندی سەرجەم هاووڵاتیان وەردەگرێت و هەر هاووڵاتییەك داواكاری و كێشەیەكی ئیداری یاخود حزبی هەبێت دەتوانێت لەرێی كۆڵ سەنتەرەكەوە پەیوەندی بكات و پەیامەكەی بگەیەنێت، تاكو ئێمەش بەدواداچوونی بۆبكەین و كاری بۆ بكەین" سەرۆك بافڵ وایوت.
لەوەڵامی پەیامنێرێكیشدا لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "هەندێك كێشە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە هەیە، بەڵام هەڵبژاردن دەكرێت و دەبێت گرفتەكانی بەردەمی چارەسەر بكرێن".
لەبارەی وەڵامی پرسیارێكی دیكەی پەیامنێرانەوە لەبارەی كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر رێكخستنەوەی دارایی هەرێم، سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "كابینەی نۆ هەنگاوێكی بوێرانەی نا و توانی بەئاڕاستەیەكی دیكە هەنگاوبنێت كە خۆی لە خزمەت بێ جیاوازی و ئەولەویەت بۆ مووچە دەبینێتەوە كە ئەمە جێی دەستخۆشییەوە و پشتیوانی لێدەكەین، لایەنەكانی دیكەش هاوهەڵوێستن لەگەڵماندا".
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەنێوان لایەنەكاندا، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: "دڵخۆشین بەو دەستپێشخەرییە و هەر چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد، لێرەشەوە سوپاسی دەكەم كە چەند جارێك لە دۆخی تەندروستی پرسیوم"، لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانیشەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "كاری هەموومانە بارودۆخەكە باشتر بكەین و پێشموایە تا حزبەكان لەیەكتر نزیكببنەوە دەتوانن هەنگاوی باشتر بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە هەرێم و عیراق و ناوچەكە بنێن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی راگەیاند: "گەشبین بووین بە دانیشتنەكەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، راستە رەنگە بۆچوونی جیاوازمان هەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لە دوێنێ گەشبینترم كە دەتوانین بەیەكەوە بەرەوپێشتر بڕۆین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

