هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی دايكی هەڤاڵ بورهان سەعید سۆفی
پرسەنامە 05:00 PM - 2023-05-16
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانێ ئیبراهیم ئەحمەد دایكی هەڤاڵ بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژمارەیەك پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە تێكۆشەرەكەیان دەكرێت.
دەقی پرسەنامەكان:
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ هەڤاڵ بورهان سەعید سۆفی
هەڤاڵ بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەداخ ونیگەرانی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی ( خانێ ئیبراهیم ئەحمەد) دایكی بەرێزتانمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە ماتەمینی خۆمان ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
خاتوو خانێ نموونەی باڵای دایك بوو لە پێگەیاندنی رۆڵەی بەئەمەك بۆ خاك و نیشتیمان، هەروەك خزمەتی زۆری شۆرش و خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمانی كردووەو لەم پێناوەدا ئازارو دەربەدەری زۆریی چەشتووە. بەكۆچی دوایی هەموومان دایكێكی میهرەبان و دڵسۆزمان لەدەستدا.
لەیەزدانی مەزن داواكارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەك بدات و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بورهان سەعید سۆفی دەكات
برای بەڕێز كاك بورهان سەعید سۆفی
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراهیم)ی دایكی بەرێزتان خەمبارو دڵگرانی كردین.
كۆچكردوو خاتوو (خانێ) خانمێكی نیشتمان-پەروەر لە خێزانێكی تێكۆشەر و جوامێری ئەم كوردستانەیە؛ لە ژیانی خۆیدا هەمیشە پشتگیرو پشتیوانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بووە، و لەو پێناوەشدا گەلێك دەردەسەری و نەهامەتی لێ بەسەر هاتووە.
لەم خەمەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین؛ كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت.
ئارامی و سەبوری بە خێزان و خانەوادەو خزمان ببەخشێت و دواین ناخۆشی بنەماڵەكەتان بێت.
انا لله و انا الیه راجعون
باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

