دادوەرێكی كورد دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران
کوردستان 05:10 PM - 2023-05-16
راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵا
ئەنجومەنی كۆمسیاران
كوردێك دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق.
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی ئەنجومەنەكە، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد وەك سەرۆكی ئەنجومەن كە كوردە هەڵبژێردرا و پاشانیش دادوەر فەیاز یاسین حسێن وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەستنیشان كرا.
پاش ئەوەی ماوەیەكە دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف دەستی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە كێشاوەتەوە و دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد كە جێگری بووە كارەكانی بەڕێكردووە ئەمڕۆش بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە لە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیدا كرایە سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە نۆ ئەندام پێكدێت كە لەو ژمارەیە دووانیان كوردن و لەسەر پشكی هەرێمی كوردستانن و لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەستنیشان دەكرێن و بۆ ماوەی چوار ساڵ دەتوانن لەپۆستەكەیاندا بمێننەوە بەبێ دریژكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

