رەفعەت عەبدوڵا: یەكێتی ماڵی هەموو تێكۆشەرێكە
کوردستان 03:40 PM - 2023-05-17
PUKMEDIA
کۆبوونەوەکەی بڕیاردەری مەكتەبی سیاسی
رەفعەت
عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:
"یەكێتی كەسی لێ زیاد نییە و ماڵی هەموو تێكۆشەرێكە، پێویستە هەوڵەكانمان بخەینەكار
بۆ ئاشتركردنەوەی ئەو تێكۆشەر و كادرانە کە بەهەر جۆرێك بێت نیگەرانن"،
ئاشكراشیكرد: "ئەمساڵ یادێكی شایستەی
دامەزراندنی ی.ن.ك دەكەینەوە".
ئەم
وتانەی بڕیاردەری مەكتەبی سیاسی لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا بوو کە بە ئامادەبوونی سەركەوت
زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و بۆردەكان و ئەندامانی مەكتەبی
رێكخستن بەرێوەچوو.
لە
كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 17/5 بەڕێوەچوو، هەڤاڵ
رەفعەت عەبدوڵا لە وتەیەكدا و باسی لە رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی و رۆڵی شەهیدی سەركردە
حەسەن كوێستانی كرد كە ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونیەتی و رایگەیاند: "شەهیدی سەركردە تێكۆشەرێكی
دیار و بوێر بووە و رۆڵ و كاریگەری دیاری هەبوو لەمێژووی خەباتی كورد و یەكێتی نیشتمانیدا".
بڕیاردەری
دەستەی كارگێڕی باسی لەپەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كرد و وتیشی: "یەكێتی
پەیوەندیەكی باشی هەیە لەگەڵ لایەنە كوردستانی و عیراقیەكاندا و لایەنێكی سەرەكی و
كاریگەرە لەپرۆسەی سیاسیدا عیراقدا، هەروەها لەبڕیارە چارەنوسسازەكاندا پێگەیەكی بەهێزمان
هەیە". هەروەك ئاماژەی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی یەكێتییش كرد لەگەڵ وڵاتان
و ناوەندە سیاسییەكان كە لەئاستیكی باشدایە.
سەبارەت
بە كاری رێكخراوەیی و ئۆرگانیش هەڤاڵ رەفعەت ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە هەموو هەوڵەكانمان
بخەینەكار بۆ ئاشتركردنەوەی ئەو تێكۆشەر و كادرانەی بەهەر جۆرێك بێت نیگەرانن،
چونكە یەكێتی كەسی لێزیاد نییە و ماڵی هەموو تێكۆشەرێكە".
تەوەرێكی
ئەو كۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەو
بارەوە بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی رایگەیاند: "پێویستە یادێكی
پڕ شایستە بكەینەوە و ئەمساڵ بكەینە دەرفەتێك بۆ ئاشتكردنەوەی زیاتری كۆمەڵانی خەڵك،
بین داكۆكی لە باشتركردنی ژیان و گوزەرانی
خەڵك بكەین، لەرێگەی تیمی یەكێتی لەحكومەت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

