هەڵمەتی سەوزترکردنی دەڤەری راپەڕین راگەیەندرا
کوردستان 07:34 PM - 2023-05-17
PUKMEDIA
هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەک ملیۆن نەمام
هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچێتە دەڤەرێکی تری کوردستانەوە، و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی چوارشەممە ١٧/٥/٢٠٢٣، هەڵمەتی نەمام روواندن لەدارستانی پشدەر لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمارەیەک فەرمانگەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.
حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڕێوەچونی هەڵمەتی نەمام ڕواندنی لەسنوری هۆبەی دارستان و پاوانی پشدەر سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەهاندەرێک زانی بۆ زیادکردنی رووبەری دارستانی و فەراهەم کردنی سروشت و ژینگەیەکی لەبار تا ببێتە مایەی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری لەناوچەکەدا.
لای خۆشیەوە خالد ئەحمەد حەکیم بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین پێشوازی لەدەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ کرد بۆ سەوزکردنی کوردستان و هەوڵ و هیممەتەکانی سەرۆکی یەکێتی بەرزنرخاند و رایگەیاند سنوری ئیدارەی راپەڕین پێویستی بەگرنگیپێدانە بەتایبەت لەڕووی ژینگە و دارستانەوە.
بەوتەی هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی، دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی دەڤەری راپەڕین لەدارستانی پشدەرەوە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی زیاتری ئەم دارستانە دێرینەی لەساڵانی حەفتاکانەوە کاری تێدا دەکرێ، بەمەش هەنگاوێکی تر دەنێین بەئاراستەی سودوەرگرتن لەو رووبەرانەی تائێستا سەوزنەکراون لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی گرفتە ژینگەییەکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

