نوێترین بەرهەم دەربارەی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 08:17 PM - 2023-05-18
هێمن كاكەیی
مەراسیمی ناساندن و بڵاو كردنەوەی نوێترین بەرهەم دەربارەی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ
بە ئامادەبوون و چاودێری
باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، مەراسیمی ناساندن و بڵاو كردنەوەی نوێترین بەرهەم دەربارەی
ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ، بە نێوی "میكانیزمە نوێگەراییەكانی گێڕانەوە، بەرهەمەكانی-
خاتوو گەلاوێژ بەنمونە" بڵاوكرایەوە.
ئەم بەرهەمە ئەدەبیە كەلایەن
هەردوو رەخنەگرو ئەكادیمی پ.د. زاهیر لەتیف كەریم و پ.د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی-
ەو نووسراوە. وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawezh.com،
مێزگردی ئاسایی خۆی بۆ تەرخانكرد، بەهاوكاری
تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان.
دكتۆر ژینۆ عەبدوڵڵا لە بۆردی
وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawezh.com، ئاماژەی
بە كورتە باسێك دەربارەی بەرهەمە ئەدەبیەكانی هەردوو نووسەرو رەخنەگر كرد، دەربارەی
ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ و ئەو هەوڵە زانستیانەی ئەم دوو مامۆستایەی خوێندنی باڵای
زانكۆی سلێمانی بۆ پێشخستنی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژبە شێوەیەكی تایبەت و ئەدەبیاتی
كوردی بەشێوەیەكی گشتی.
دواتر مامۆستایان پ. د.
زاهیر لەتیف كەریم و پ.د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی، بە كورتی ناساندنیكیان بۆ ئەم
بەرهەمە ئەدەبی و ئەكادیمیەكرد، كە بەتازەترین شێوازی تێوری ڕەخنەی ئەدەبی نووسراوەو
بە شێوەیەكی گشتی ئاماژەیان بەچەند خاڵێكی جێگای سەرنجی ڕۆمانەكانی خاتوو گەلاوێژ كرد، كەلەم بەرهەمە ئەدەبیەدا
نووسەران وەك نمونە وەریانگرتوەو بە شێوەیەكی پراكتیكی كاریان لەسەركردوە.
ئامادەبوانیش كەپێكهاتبوون
لە " مامۆستا یوسف زۆزانی و پ.د. حەمەدلێر میسری و خاتوو هەتاوئیبراهیم ئەحمەد
و خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو نەرمین عوسمان و خاتوو پەروین بابەكر
ئاغا"، تێڕوانیین و سەرنجی خۆیان دەربارەی ئەم بەرهەمە ئەدەبیەی لە هەردوو نووسەر هەردوو نووسەر و ڕەخنەگر كردو وێڕای پیرۆزبایی ، ئاماژەیان بەهەندێك هەڵوێست و تەكنییكی شێوازی نووسینی خاتوو گەلاوێژ كرد، بەوەی زۆربەی
ڕەخنەگرانی بواری ئەدەب كۆكن دەربارەی ئەوەی قورسترین ژانەری بوای نووسین ڕۆمانەو خاتوو گەلاوێژ وەك قەڵەمێكی
ژن توانیویەتی ڕێچكە شێكێن بێت لەوبوارەدا.
ئەم بەرهەمە نوێترین بڵاوكراوەی
وێب سایتی خاتووگەلاوێژە galawzh.com، بڕیارە
لەداهاتوویەكی نزیكدا بەهاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەقی مێزگردەكە بڵاو بكرێتەوە.
شایەنی ئاماژە پێكردنە:
ئەم بەرهەمە پێكهاتووە لەشەش
توێژینەوەی زانستی و ئەكادیمی نوێ، كە لەسەر
بنەماكانی ڕەخنەی تازەگەری و دوای تازە گەری
دامەزراون و لێكۆڵینەوەكانیش پێكهاتوون لە:
دۆستگەرایی لە چیرۆكی "ڕێبواری سەرگەران" و فرە دەنگی لە ڕۆمانی
دایك و كوڕو و دركاندنە جێگەیەكان لەڕۆمانی
دایك و كوڕو نواندنە مێژوییەكان لە ڕۆمانی دایك و كوڕو بیرەوەرییەكان لە نێوان بایۆگرافی
و ئۆتۆبایۆگرافیداو گوتارە بەڵگەییەكان لە چیرۆكی ڕێبواری سەرگەردان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

