سەرۆک کۆمار پێشوازی لە فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عیراق دەکات
عیراق 04:46 PM - 2023-05-21
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عیراق و فەرماندەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عیراق
دکتۆر
لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە 21-5-2023، لە کۆشکی بەغدا،
پێشوازی لەفەرماندەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عیراق، جیۆڤانی ئیانۆچی، بەبۆنەی
کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیەوە و خۆسێ ئەنتۆنی، فەرماندەی نوێی نێردەی ناتۆ لە عیراق کرد.
لە
سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک سوپاسی و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی جیۆڤانی لە
ماوەی کارکەیدا لە بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا،
هاوکات بەخێرهاتنی فەرماندەی نوێی ناتۆ ی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەوڵەکانی ناتۆیشی لە یارمەتیدان و مەشقکردن
و پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراقی بەرز نرخاند.
سەرۆک
کۆمار جەختی کردوە لە بارودۆخی ئەمنی جێگیر کە شارەکانی عیراق دوای لەناوبردنی تیرۆریزم
بەخۆوە بینیوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی وێنەیەکی راستەقینەی سەقامگیری
و پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی وڵاتەکە بگەیەنینە وڵاتانی جیهان.
هەروەها
باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە رووبەڕووی عیراق دەبنەوە، بەتایبەتی لە بواری کەمی
ئاودا، هیوا خواست بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر بەشی ئاوی عیراق و ئاماژەی بە پەرۆشی
عیراق کرد بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ پاراستنی سەربەخۆییمان لە بڕیارداندا
کرد.
لە
لای خۆیانەوە، هەردو سەرکردەی ناتۆ سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە
گەرمەی و جەختیان لە پابەندبوونی ناتۆ کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق
و سەلامەتی هاووڵاتیانی.
هەردوو
سەرکردە ستایشی سەقامگیری بارودۆخی عیراقیان کرد لەم ساڵانەی دواییدا و هیوایان خۆاست
کە سەرۆک کۆمار سەردانی نێردەی ناتۆ بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

