فراکسیۆنی سەوز: پارتی جارێکی دیکە نوێنەری بەناو پێکهاتەکان بەکاردەهێنێت
کوردستان 06:13 PM - 2023-05-21
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارە تاکڕەوانەکەی پارتی کە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان زیاد کردووە، راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات: "ئەم هەنگاوەی پارتی بە ئاڕاستەی قووڵکردنەوەی ململانێ سیاسییەکانە و سەرپێچی تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە، لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی تێکدانی بنەمای سازدانی نیشتمانی".
دەقی
راگەیەندراوەکە...
بەداخەوە
جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی
نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی
تاک لایەنەی نایاسایی، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەکەن،
ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و
راپرسیە.
بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (٤٨ )ی بڕگەی (٤)لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی (٢٤ )کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت ، کەچی جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی ، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسی ،دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی ، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەکەینەوە ، ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

