دەسەڵاتی جێگری سەرۆكی پەرلەمان تەنها شەش بڕگەیە
کوردستان 03:34 PM - 2023-05-22
ئاژانسەكان
هێمن هەورامی
بەپێی دەسەڵاتە دیاریكراوەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە لە پەیڕەوی ناوخۆدا هەیەتی، هێمن هەورامی ناتوانێت درێژە بە دانیشتنی پەرلەمان بدات لە كاتێكدا سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری كۆتایی لەسەر هەر دانیشتنێك بدات، هەروەها هەورامی هاریكاری سەرۆكە بۆ رایی كردنی ئەركەكانی، بەشداریكردنی لە كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی تەنها وەك ئەندامە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونەی PUKMEDIA بۆ دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردوویەتی، لە دەسەڵاتی ئەودا نییە لە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەماندا هیچ بڕیارێك بدات و ناتوانێت دەسەڵاتەكانیشی بەكاربهێنێت.
ماددەی 19 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەتە بە دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە ئێستا هێمن هەورامییە و بە شەش بڕگە دیاریكراوە.
بەپێی بڕگەی یەكەم كاتێك دەتوانێت دەسەڵاتەكانی سەرۆك پیادە بكات ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت، بەڵام بەپێی بڕگەی دووەم هێمن هەورامی ئەركییەتی هاریكاری سەرۆك بكات بۆ رایی كردنی ئەركەكانی سەرۆكی پەرلەمان.
لە بڕگەی سێیەمی ماددەی 9 دا دەسەڵاتی جێگرە سەرپەرشتی و بەدواداچوون بۆ كاری لیژنەكان بكات و راپۆرت دەربارەیان پێشكەش بە سەرۆك بكات.
هەرچی بڕگەی چوارەمیشە لە دەسەڵاتیدایە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنە هەمیشەییەكان بكات.
بەپێی بڕگەی پێنجەمی ئەو ماددەیەش هێمن هەورامی دەتوانێت بەشداری لە كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتیدا بكات وەك ئەندام.
بڕگەی شەشەمیش پەیوەستە بەو دەسەڵاتانەی كە (سەرۆك پێی دەدات) یان لە یاسا كارپێكراوەكاندا هەیەتی.
بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی بەیاسا بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان دیاریكراوە، ئەوا هێمن هەورامی هیچ دەسەڵاتێكی لە دەرەوەی ئەم شەش بڕگەیەی ماددەی 19 نییە و ئەو لێدوان و قسانەشی دەیكات لەدوای بڕیاری كۆتایی سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی دانیشتنی ژمارە 4ی ئەمڕۆ نایاسایی و ناپەیڕەوییە و تەنها بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای حزبییە.
ئەو دەسەڵاتانەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆتایی هێنان و دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بەكاریهێنا بریتین لە:
دەسەڵاتی جێگری سەرۆكی پەرلەمان:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

