قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا دەکات
کوردستان 12:25 PM - 2023-05-23
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و خاتوو سۆفی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی کرد لە خاتوو سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ و پێکەوە باسی دواپێشهاتەکانیان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٣ی ئایار لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو، باڵیۆز و کونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی هەنووکەیی. قوباد تاڵەبانی سەردانی خاتوو سۆوفی وەک ئەندامێکی کاریگەری خێزانی شاهانەی بەریتانیا بۆ هەرێم بە؛ گرنگ وەسف کرد.
پرسی مافی ژنان و رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی یەکێک بوو لەو تەوەرانەی باس کران، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە؛ لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی باشیان ناوە بەئاڕاستەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانمان تەنها بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان نییە، بەڵکو کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا.
هەروەها باس لە گرنگیی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی لە جەنگ و کارەساتەکان رزگاریان بووە کرا و لەوبارەیەوە باس لە چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا کرا؛ قوباد تاڵەبانی داوای کرد هاوکارمان بن چونکە لە هەرێمی کوردستان پێداویستییەکی زۆری لەو ڕووەوە هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

