سێ گەنج لە زاخۆوە گەیشتنە سەر مەزاری مام
کوردستان 11:42 AM - 2023-05-24سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دوای چەند رۆژێک
بەڕێکەوتن بەیانی ئەمڕۆ سێ گەنجی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەیشتنە سەر مەزاری مام و لەلایەن
د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال
و جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و ژمارەیەک کادری یەکێتییەوە
پیشوازییان لێکرا.
یەکێک لەو گەنجانەی کەلە زاخۆوە بەپێ بەڕێ کەوتبوو بۆ سەر مەزاری مام بە
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "10ی مانگ
ئێمە لە زاخۆوە بەڕێ کەوتین بۆسەر مەزاری مام و ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنمان پێشوازییەکی
گەرمیان لێکردین".
دەشڵێت: "لەگەڵ ئەوەی کەلەرێگا زەحمەتی زۆرمان کێشا بەڵام مام جەلال
ئەو پیاوە سیاسەتمەدارە بوو کەجێی خۆی لە دڵی هەمومانا کردبوەوەو هەر کارێک لە
پێناو مام بێت درێغی لێ ناکەین، هەروەها سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک مام و مەڵبەندی
سلێمانی و سکرتاریەتی مام دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کردین".
هەر لەو بارەیەوە د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دوای پێشوازی لەو سێ گەنجە رایگەیاند: "ئەوەی ئەم گەنجانە کردویانە دڵسۆزی و
وەفایان بۆ سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەخات، کە رۆژی 1-6ی ئەمساڵ 47 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی دامەزراندنی یەکێتیدا کە مام جەلال رۆڵی گەورەی
بینیوە لە دامەزراندنیا".
"ماندووبونی ئەم گەنجانە بەرز دەنرخێنین و جێی رێزن و پێزانینمان هەیە
بۆیان، بەو هیوایەین سەرجەم گەنجانی یەکێتی چاویان لێبکەن و تێبکۆشن بۆ بەدیهێنانی
ئامانجەکانمان و ئەمان پەیامێک بن بۆ گەنجان"، د. محەمەد سابیر وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

