رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی پەرۆشی هەڵبژاردنێكی بێگەردە
ی ن ک 04:28 PM - 2023-05-24
PUKMEDIA
رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی پەرۆشی هەڵبژاردنێكی بێگەردە
بۆ رێكخستنەوەی باشتری ئەركەكان و جۆشدانەوەی خەباتی ئێستا و ئایندەی چین و توێژەكان لە ناومەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكاندا، رۆژی 24/5/2023 رەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەب و فریاڵ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان و سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزش و ئەندامانی مەكتەب كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، بۆ بەرچاو روونی زیاتری ئامادەبووان لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچەكە رۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستەڕوو كە لە رێگەی گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گشت هەوڵێكی لەگەڵ لایەنە كوردستانی و عیراقی و نێردە دیپلۆماسییەكان خستۆتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك كە ئاسۆی وڵات و ناوچەكە لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان و گشت گەلانی عیراق بێت لە دابینكردنی مافەكانی هاووڵاتیاندا.
لە بارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی كوردستانەوە رەفعەت عەبدوڵڵا وتی: "ئەوەی لە رۆژی 22 ی 5 سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی گرتیانە بەر تەئكیدكردنەوەی گیانی پەرۆشی یەكێتی بوو بۆ چارەسەرو دەستپێشخەری بەرپرسیارانە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ریوشوێنەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن تاكو ببنە بنەماكانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی داوای لە هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان كرد بە بەرنامە و پڕۆژەی نوێوە هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ خزمەتی گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ مەكتەبەكانی تردا كار لەسەرپێگەیاندنی كادری پیشەیی بكەن.
پاشان جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان كارو چالاكی مەكتەبەكەیان لە ماوەی رابردوودا و بەرنامەی كاری ئایندەیانی خستەڕوو كە بۆ نوێكردنەوەی سەندیكاو رێكخراوەكان لە خۆ ئامادەكردندان بۆ چەند هەڵبژاردنێك لەناو رێكخراوەكاندا.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

