هەڵمەتی سەوزكردنی كوردستان ناحیەی ئاغجەلەری گرتەوە
کوردستان 06:36 PM - 2023-05-24
PUKMEDIA
سەوزكردنی ناحیەی ئاغجەلەر
هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام ناحیەی ئاغجەلەری گرتەوە و لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردنی كوردستان بەردەوامە.
ئەمڕۆ 24-3-2023، دوای تەواوكردنی كاروبارەكانی دانانی سیاجی پێویست بۆ پڕۆژەكە لەپێناو پاراستنی نەمامەكان و دارستانەكە لەهەر زیادەڕەوییەك، هەڵمەتی رواندنی نەمام لەنێو پڕۆژەی دارستانی ئاغجەلەر سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەشداریكردنی لەهەڵمەتەكەدا، رەمك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەناوی ئیدارەی ناوچەكەوە دەستخۆشی لەو هەنگاوەی سەرۆك بافڵ كرد و بەهەوڵێكی گرنگی زانی بۆ سەوزكردنەوەی ناحیەكە لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ دانیشتوانی ناوچەكە بەتایبەت كەلەسەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەڕووی نەهامەتییەكی زۆر بوونەوە و ئەم هەنگاوەش یەكێكە لەو خزمەتانەی كەپێشكەشی هاووڵاتیانمان دەكرێت.
ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند: "هەڵمەتەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دارستانی ئاغجەلەری دووبارە ژیاندەوە بەتایبەت كەزیاتر لەدە ساڵە كاری تێدا نەكراوە"، وتیشی: "بەدروستكردنی پەڵەی دەستكرد و چاندنی ئەو جۆرە نەمامانەی لەگەڵ ژینگەی ناوچەكەدا دەگونجێت زامنی سەركەوتنی هەوڵەكانمان كردووە بۆ سەوزكردنی".
ئارام حازم بەناوی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانییەوە سوپاسی پێشوازی و بەتەنگەوە هاتنی بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و شارەوانی و كشتوكاڵی كرد بۆ پەرۆشیان تا هەڵمەتی سەوزكردنی كوردستان ناوچەكەیان بگرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

