هیوای تەندروستییەكی باش بۆ فەرماندەی قارەمان ئەنوەر دۆڵانی
کوردستان 09:35 PM - 2023-05-26
PUKMEDIA
سەرۆك مام جەلال و ئەنوەر دۆڵانی
ماوەیەك پێش ئێستا فەرماندەی ئازاو قارەمان كوڕی رۆژە سەختەكانی خەبات و دوژمن بەزێن ئەنوەر دۆڵانی تەندروستی باش نەبوو. خۆشبەختانە لەم ماوەیەدا لە هیندستان نەشتەرگەری كردووە، هیوادارین ئەم تێكۆشەرە دێرین و ماندوونەناسە بەتەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە ناو هەڤاڵە دێرین و هاوسەنگەرەكانی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەنوەر دۆڵانی یەكێكە لەو فەرماندە ئازایانەی هەمیشە لای هەڤاڵ مام جەلال رابەری شۆڕشی نوێ و جوڵانەوەی كوردایەتی خۆشەویست بووە و رێز لە خەبات و ماندووبوونی گیراوە، كە لە سەرەتای شۆڕشی نوێوە چەكی شەرەفی كردووەتە شان و بە ئازایەتی و قارەمانێتی خۆی لە ناوچەی قەرەداخ و تیپی 57ی سەگرمە و تیپەكانی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پلەكانی پێشمەرگایەتی بڕیوە و پێش راپەڕین فەرماندەی تیپی 55ی قەرەداخ بووە، لە چەندین چالاكی پێشمەرگانەدا بەشداری كردووە و چەندان جار بریندار بووە و لە شەهیدبوون گەڕاوەتەوە.
دوای راپەڕینیش درێژەی بە خەبات داوە و هەمیشە خۆشەویست و جێگای متمانەی سەرۆك مام جەلال بووە و لە رێزەكانی بزووتنەوەی گۆڕانیشدا هەمیشە پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵە دێرینەكانی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهێز و پتەو بووە.
دووبارە هیوای تەندروستییەكی باش بۆ هەڤاڵ ئەنوەر دۆڵانی دەخوازین، بەو هیوایەی بە تەندروستییەكی باشەوە بەدیداری شادبینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

