بەهەوڵی یەكێتی هەر مووچەخۆرێك 10% پاشەكەوت وەردەگرێتەوە
کوردستان 12:22 PM - 2023-05-28
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یەكێتی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بۆ خەڵك و مووچەخۆرانی دەكات بەكردارو گەڕانەوەی 10% پاشكەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیر دەكات، ئەندامێكی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "جێگیركردنی ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆران و دادپەروەری لەدابەشكردنی پشكی هەرێم بەسەر پارێزگاكاندا لە پڕۆژە یاسای بودجە، تانەدان و زیان گەیاندن نییە بە قەوارەی هەرێمی كوردستان، بەپێچەوانەوە هەوڵێكە بۆ گەڕانەوەی مافی خەڵك و بنبڕكردنی گەندەڵی و نادادیی لەهەرێم".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنای نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" فراكسیۆنی یەكێتی سێ پێشنیازی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كردبوو، كە خۆی لە ئەولەویەتی پشكی هەرێم بۆ مووچەخۆران و دابەشكردنی پشكی پارێزگاكان بە دادپەروەرانە و گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەخۆران بوو، كەبێگومان هەرسێ پێشنیازەكە لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون".
"ئەو پێشنیازانەش لەچواچێوەی بەڵینەكاندا بوو كە یەكێتی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانی دابوو، بۆیە تەئكید لەجێگیركردنی پێشنیارەكانمان دەكەینەوە و بەئەرك و بەرپرسیارییەتی خۆمانی دەزانین" د.نەرمین مەعروف وایوت.
وتیشی: "داواكردنی مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشێلكردنی دەستوور نییە و بەهیچ شێوەیەك زیانگەیاندن نییە بە قەوارەی هەرێمی كوردستان، دەبێت ئەوەشمان لەبیرنەچێت كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بە دەستوور جێگیركراوە و هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە تانە لەو ماددە دەستوورییە بدات".
یەكێتی هەوڵی بنبڕكردنی گەندەڵی و هێنانەدی دادپەروەری لە دابەشكردنی داهات دەدات
جگە لە داكۆكیكردن لە ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆران، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و دادپەروەری لە دابەشكردنی داهات بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە بڕگەكانی 13 و 14 لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەردوو بڕگەی 13 و 14 لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەكانی 2023-2024-2025، تەواو لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانە و هەر ئەمەش وایكردووە كە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگ بەو دوو بڕگەیە بدات".
راشیگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە ئەگەر حكومەتی هەرێم یاخود حكومەتی فیدراڵ پابەند نەبن بە بڕیارەكەوە، لەگەڵ ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە لە هەمان كاتدا شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت".
"یەكێكی دیكە لەو بڕگانەی كە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی پێداوە باس لەوەدەكات ئەگەر لەو پشكەی هەرێم كە عیراق دەینێرێت بە دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا دابەش نەكرا، ئەوا پارێزگا ستەملێكراوەكە دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات و پشكی خۆی راستەوخۆ لە حكومەتی عیراق وەربگرێت، بێگومان ئەمەش هەوڵێكی دیكەی یەكێتییە بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتدا كە پێشتر یەكێتی و خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان قوربانی زۆریان بۆداوە" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
وتیشی: "بەپێی ئەو بڕگەیەی لە پڕۆژەیاساكەدا جێگیر كراوە 10% ی پاشەكەوتی مووچە بۆ مووچەخۆان دەگەڕێتەوە، واتا ئەگەر فەرمانبەرێك مانگانە یەك ملیۆن دینار مووچەكەی بێت، واتا 10% ی مووچەكەی كە دەكاتە 100 هەزار دینار لە پاشەكەوت بۆی دەگەڕێتەوە تاوەكو تەواوی پاشەكەوتەكەی وەردەگرێتەوە".
یەكێتی سەلماندی حزبێك هەیە داكۆكیكاری مووچەخۆران بێت
هەوڵەكانی یەكێتی بۆ زیادكردنی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە لەپێناو بەرژەوەندی مووچەخۆران، بووەتە جێی رەزامەندی هاووڵاتیان و مووچەخۆران و داواش لە لایەنەكانی دیكە دەكرێت لەسەر مافی مووچەخۆران یەك دەنگبن.
لەوبارەیەوە ئەمیرە عوسمان فەرمانبەر لە زانكۆی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "جێی دەستخۆشییە كە فراكسیۆنی یەكێتی بەڵێنەكەیان بۆ مووچەخۆران بردەسەر و زیادكردنی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە لەپێناو بەرژەوەندی مووچەخۆران، پێمان دەڵێت هێشتا حزبێك هەیە لە بەغدا داكۆكیكاری مووچەخۆرانە".
"داوا لە لایەنە كوردستانییەكان دەكەین لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆران یەك دەنگبن، ئەگەر حكومەتی هەرێمیش بە گەڕاندنەوەی 10% ی پاشەكەوت لە تێكڕای مووچەی مووچە خۆر رازی نییە ئەوا پێویستە میكانیزمێك بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوت بدۆزێتەوە".
یەكێتی بەڵێنەكەی بۆ مووچەخۆران بردەسەر
بەگوێرەی بەدواداچوونی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، قەبارەی قەرزی مووچەخۆران لە شایستەی دارایی (نزیكەی 20 ترلیۆن و 59 ملیار و 926 ملیۆن و 946 هەزار دینار)ه ، كە لەلای حكومەتە، هاوكات حكومەتی هەرێم لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا، 12 مووچەی بەتەواوەتی بەفەرمانبەران نەداوە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئەو بەڵێنەی بەمووچەخۆرانی دابوو بردە سەرو بابەتی (مووچەی فەرمانبەران و خانەنشییانی هەرێم، مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان، دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگایی هەڵەبجە، گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە رێژەی 10% ی مانگانە) لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیركردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

