یەكێتی كار بۆ رێكخستنەوەی خەرجییەكان دەكات
کوردستان 05:58 PM - 2023-05-28
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی دەزگای دەستپاكی وچاودێریی دارایی گشتی یەكێتی
رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی
مەكتەبی سیاسی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی
دەزگای دەستپاكی وچاودێریی دارایی گشتی یەكێتی كۆبۆوە.
لە
كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵ فەوزیە نظيف راپۆرتێكی لەسەر پێكهاتەو ئەركەكانی دەزگاكەیان پێشكەش
كرد كەخۆی لەرێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكانی ئۆرگانەكانی حزبدا دەبینێتەوەو
رێنمایی بە گشت یەكە ژمێریاریی و لێپرسراوی
ئۆرگانەكان دراوە و بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەش هەماهەنگی لە نێوان دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی و سەرجەم ئۆرگانەكان
دروست كراوە.
دواتر
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كورتەباسێكی لەبارەی
گرنگی رێكخستنەوەی خەرجیی ئۆرگانەكان پێشكەشكرد و رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵە
بەردەوامەكان بۆ بەدامەزراوەیی كردنی زیاتری ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و رەچاوكردنی بارودۆخی كێشە داراییەكان كە لە هەرێم و عیراق دا مشتومڕی
دروست كردووە، بە بەرنامەڕێژیی وردەوە هەنگاوی گونجاو بۆ رێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكان گیراوەتە بەر لەپێناو خزمەتكردنی
گشتی".
لە
بەشێکی تری وتەكانیدا، بڕیاردەری دەستەی
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وێڕای دەستخۆشی لە ستافی دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی
کە لەو هەنگاوانەدا رۆڵێكی گرنگیان بینیوە داواشی لێكردن بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم
بوارە لەگەڵ ناوەندە تایبەتمەندە ئەكادیمیەكاندا
هەماهەنگی بكەن بۆ كردنەوەی خولی تایبەت لە پێناوی بەرزكردنەوەی تواناكان و پێگەیاندنی
كادری پسپۆڕدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

