نەوەی نوێ لە بێ پرۆژەییدا هەڵای راگەیاندن دەکات
کوردستان 11:48 AM - 2023-05-30
PUKMEDIA
فراکسیۆنەکانی نوێنەران بێزارن لە بردنی پرۆژەکانیان لەلایەن نەوەی نوێ
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیگەرانن لە بردنی پرۆژەکانیان لەلایەنە فراکسیۆنی نەوەی نوێ_وە لە کاتێکدا هیچ ئەندامێکیان لە لیژنەی دارایی نییە، بەڵام جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەدا بەهەوڵی خۆیان خەڵکی لێ تێدەگەیەنن، لەکاتێکدا پرۆژەکە لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتی و هەوڵی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنی یەکێتی بووە.
لەترسی نەوەی نوێ بەنهێنی پرۆژە پێشکەش دەکرێت
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پرۆژەکانمان نەبات بۆخۆی بە نهێنی پرۆژە پێشکەش
دەکەین، کاتێکیش پرۆژەکانمان دەگاتە ئەنجام بە نمونە جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی
مووچە لە پرۆژە یاسای بودجە دەبینین لە سۆشیاڵ میدیاوە هەڵمەتێک دەستپێدەکەن و بە
پرۆژەی خۆیان بە خەڵکی دەناسێنن".
"نەک تەنها فراکسیۆنی یەکێتی سەرجەم فراکسیۆنەکانی عیراق بە فراکسیۆنە
عەرەبەکانیشە لەنەوەی نوێ تێگەیشتون کەتەنها کاریان بردنی پرۆژەی فراکسیۆنەکانی
ترە و هەڵای لەسەر دروست دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نین، نەوەی
نوێ لە لیژنەی دارایی هیچ ئەندامێکی نییە، بەڵام کاتێک فراکسیۆنی یەکێتی لەڕێی
ئەندامەکەیەوە کە د. نەرمین مەعروفە هەوڵی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی
مووچەی فەرمانبەرانیدا بینیمان نەوەی نوێ هەوڵیدا ئەو ڕاستییە بشێوێنێت و بیکات بە
پرۆژەی خۆی"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: "نەوەی نوێ وەک خۆیان دەڵێن کار
لەسەر ئەوە دەکات درۆ بکە، درۆ بکە، تا خەڵک بڕوات پێ دەکات، ئەگەر هەموو خەڵکیش بڕوات پێنەکات خۆ نیوەی بڕوات پێدەکات، بێگومان ئەمە ئاڕاستەی خزمەتی نەوەی نوێیەو خەڵکی
هەرێمی کوردستان و تەنانەت لەناو پەرلەمانی عیراقیش فراکسیۆنەکان ئەو ڕاستییە
دەزانن".
نامانەوێت وەک نەوەی نوێ موزایەدە بکەین
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەڵامی راپۆرتێکی
کەناڵی NRT دەداتەوەو دەڵێت: "نامانەوێت وەک نەوەی نوێ موزایەدە بکەین و ئەوان بێ
ئاگاداری ئێمە ئیمزا کۆدەکەنەوەو بۆ چەواشەکاری دەڵێن کە لەگەڵیان نەبوین".
د. موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی راپۆرتێکی کەناڵی NRT دەداتەوەو رایدەگەیەنێت:
"ئێمە نامانەوێت مافەکانی خەڵک ببێت بە موزایەدە وەک ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی
نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەیکەن".
"نەوەی نوێ بە بێ ئاگاداری ئێمە ئیمزا کۆدەکاتەوەو بێ ئەوەی هیچ
ئاگادارییەکمان لەسەر بابەتەکە هەبێت، دواتر بۆ چەوشەکاری بڵاوی دەکاتەوە کە ئەوان
ئیمزایان کۆکردۆتەوەو یەکێتی و پارتی و یەکگرتوو، کۆمەڵ لەگەڵیان نەبوین، کەئەمانە
جگە لە درۆ و هەڵای راگەیاندن هیچی تر نین و دورن لە ڕاستییەوە"، موسەنا
ئەمین وای وت.
بردنی پرۆژەی فراکسیۆنەکان و بەکارهێنانی وەک دەستکەوت لەلایەن فراکسیۆنی
نەوەی نوێ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بە کورد و عەرەبەوە
نیگەران کردوە، لەکاتێکدا خۆیان تەنها هەڵای راگەیاندن دروست دەکەن و خاوەنی هیچ
پرۆژەیەک نین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

