کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی بە خوێنی شەهیدان دروست بووە
کوردستان 04:41 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان_دا کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەپەیامێکیدا دەڵێت: "ئەو یەکێتیە یەکێتیەکە بەخوێن دروست بوە ،روبارێک خوێنی داوە ،ھەزاران ھەزار شەھیدی قارەمانی داوە لەپێناوی رزگارکردنی کوردستان و لەپێناوی ئازادی گەلەکەمان".
پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
(٤٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەخۆمان و تێکۆشەرانی یەکێتیی، پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، گەنجان و لاوان، ژنان و خوێندکاران، یەکێتییەکان و خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە ببێتە مایەی گەشانەوەی زیاتری یەکێتییەکەمان.
ئەوێ رۆژێ، شۆڕشی کوردی کۆتایی هاتبوو، دوژمنانی کورد خەونیان بەلەناوچوونی کوردو کۆتایی هاتنی دۆزە رەواکەی دەبینی، نائومێدی باڵی بەسەر گەلەکەمان کێشابوو، لەم کاتەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنراو دوای تەنها ساڵێک لە شاخەکانی کوردستان خەباتی چەکداری دەست پێکردەوە، پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتیی گوتیان تا کوردێک مابێ و شاخێک بەپێوە وەستابێ کورد بەردەوام دەبێ لە خەبات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراو رابەرایەتی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی کرد، کۆڵی نەداو خەباتی کرد، رێکخستنە نهێنییەکان لەناو شار، پێشمەرگە قارەمانەکان لە شاخ بەردەوام بوون تا لە راپەڕین رژێمی بەعسی فاشیستیان لە کوردستان وەدەرناو یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراو حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی تێکۆشەرەو خاوەن مێژووێکی پڕ لە سەروەری و شانازییە، مێژووی یەکێتیی مێژووی هەزاران شەهیدو سەدان داستان و قارەمانێتی و نەبەردییە، مێژووی بەرەنگاربوونەوەی بەعس و تاریکپەرستانە، مێژووی رێکخستنە نهێنییەکان و زیندانیانی سیاسی و قارەمانانی ژێرپەتی سێدارەو دروشمی کەم بژی و کەڵ بژی-یە، بۆیە ئەرکە لەسەر شانی هەموو یەکێتییەکان لەئاست گەورەیی ئەو مێژووە بن و خەبات بکەن بۆ پاراستن و گەشەپێدانی، دەبێ هەموومان باش ئەو راستیە بزانین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەبات و قوربانیدانی هەموو تێکۆشەران و شەهیدان و قارەمانانە، ئەرکە لەپێناو ئەم رابردووە پڕ لە شانازی و سەروەرییە هەموو پێکەوە دەست لەناو دەست خەبات بکەین بۆ گەشەپێدانی لە داهاتوودا.
ئەمڕۆ کە (٤٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەخت و هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەئاستی پێویستدا نییە، دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان سەختە، ئایندەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا روون نییە، بۆیە ئەم یادە پیرۆزە بەپێویست دەزانم رایبگەیەنم کە ئەرکە لەسەر شانی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەلا بنێن و خەبات بکەن لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان و دانانی ستراتیژێکی نەتەوەیی بۆ ئایندەی گەلەکەمان و هەنگاونان بەرەو ئەو ئاوات و ئامانجانەی ساڵەهایە خەباتیان بۆ دەکەین و نەهاتوونەتە دی.
جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم یادە پیرۆزە لە خۆمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەران و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم یەکێتییەکان دەکەم و دەخوازم ئەم یادە بکەینە هەوێنی زاڵ بوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنیان.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

