رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی هەمیشە هێزە كاریگەرەكەی گۆڕەپانی خەبات دەبێت
ی ن ک 08:27 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش
بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی هێزی پاراستنی دیموكراسییەت و ماف و ئازادییەكانە و وەك هەمیشەش هێزە كاریگەرەكەی گۆڕەپانی خەبات دەبێت لە كوردستان و عیراقدا".
دەقی پەیامەكە:
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی خەڵكی كوردستان بەگشتی و هەڤاڵان و تێكۆشەران و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم، یادی یەكێتی یادی لەدایك بوونی قۆناغێكی نوێ خەباتە دژی دیكتاتۆرییەت و یادی دامەزراندنی یەكەمین ئەزموونی كوردییە، لە 1-6-1975 ەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات هیچ هێزێك بە ئەندازەی یەكێتی جێ پەنجەی بەمێژووی خەباتی خەڵكی كوردستانەوە دیار نییە لەومێژوەوە تا ئەمڕۆ سەنگەری یەكێتی سەنگەری بەرگرییە لەماف و ئازادییەكانی خەڵكی كوردستان، ئەوبنەمایەی سەرۆك مام جەلال و هاوڕێكانی یەكێتیان لەسەر دامەزراند بنەما گشتییەكانی ئازادی و سەرفرازی بووە بۆ خەڵكی كوردستان و لەم پێناوەشدا هەزاران پێشمەرگەو سەدان فەرماندەو دەیان سەركردەیان كردە قوربانی پاراستنی خاكی كوردستان، ئێستاش یەكێتی هێزی پاراستنی دیموكراسییەت و ماف و ئازادییەكانە لە خەڵكی كوردستان، بۆیە لەم یادەدا هەموو هەڤاڵان دڵنیا دەكەینەوە یەكێتی وەك هەمیشە هێزە كاریگەرەكەی گۆڕەپانی خەبات دەبێت لە كوردستان و عیراقدا، جارێكی تر لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاو دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

