سەرۆك بافڵ بۆ یادی یەكێتی: دەبێت ناكۆكییەكان لە رابردوودا جێبهێڵین
ی ن ک 10:27 AM - 2023-06-01
PUKMEDIA
سەرۆك بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و 47 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئاڵنگاری گەورەمان لەپێشە، جگە لە یەكڕیزی و تەبایی هیچ رێگەیەكی تر ناتوانێت زامنی مانەوە و بەهێزیی قەوارەی هەرێم بكات، دەمانەوێت گفتوگۆ و سازان بنەمای چارەسەری كێشەكان بێت و دوور لە خۆسەپێنی، پێكەوە كوردستان بەرە و داهاتوویەكی گەشتر ئاڕاستە بكەین، ژیان و سەرفرازیی خەڵكەكەمان خەمی گەورەمان بێت".
دەقی پەیامەكە:
لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و 47 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و تێكۆشەرانی رێی خەبات دەكەم.
سڵاوی رێز و وەفاداری بۆ رابەر و سەركردەمان سەرۆك مام جەلال و سەرجەم دامەزرێنەرانی یەكێتی و بزوێنەرانی ئەم شۆڕشە دەنێرم و خۆمان بە قەرزاری خەباتی بێوچان و مێژووی پڕ لە شانازیتان دەزانین.
ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژی دووپاتكردنەوەی وەفاداری و پابەندبوونە بە خوێنی شەهیدان و بنەما نەگۆڕەكانی یەكێتی كە خۆی لە چەسپاندنی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین) دەبینێتەوە.
كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئاڵنگاری گەورەمان لەپێشە، جگە لە یەكڕیزی و تەبایی هیچ رێگەیەكی تر ناتوانێت زامنی مانەوە و بەهێزیی قەوارەی هەرێم بكات، دەمانەوێت گفتوگۆ و سازان بنەمای چارەسەری كێشەكان بێت و دوور لە خۆسەپێنی، پێكەوە كوردستان بەرە و داهاتوویەكی گەشتر ئاراستە بكەین، ژیان و سەرفرازیی خەڵكەكەمان خەمی گەورەمان بێت و بەرژەوەندییە كەسی و حزبییەكان، ئامانجە باڵاكانمان لەبیر نەباتەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە دەستپێشخەربووە بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، خەباتی كردووە لەپێناو بەهێزكردنی پایەكانی حوكمڕانی و دیموكراسی و فراوانكردنی سنوورەكانی ئازادی. بڕوای تەواومان بە كاری هاوبەش و پێكەوەییە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و رووبەڕووبوونەوەی گرفتەكان. دەبێت ناكۆكییەكان لە رابردوودا جێبهێڵین، پێكەوە بەرەو ئایندەیەكی سەقامگیرتر هەنگاوبنێین و ئەو ژیانە بۆ خەڵكەكەمان دەستەبەر بكەین كە بەڵێنمان پێدابوون.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە بانگەشەی پێكەوەیی و یەكگوتاریی كردووە، چونكە پێمانوایە بەهێزیمان پەیوەستە بە پێكەوەبوون و یەكدەنگیمانەوە. لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێكمان داوە و ویستوومانە لە بەغدا نوێنەری راستەقینەی خەڵكی هەرێم و بەدیهێنەری مافە یاساییەكانمان بین. لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە عیراق هەوڵمان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان داوە و بەردەوامیش دەبین. دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان، داهاتوویەكی گەشتر بۆ خەڵك و وڵات مسۆگەر بكەین.
خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو یەكێتییە دڵسۆزەكان دڵنیا دەكەینەوە كە ناهێڵین یەكێتی لە رێبازە پیرۆزەكەی لابدات و بە رۆحی خۆمان چارەنووسی حزبە تێكۆشەرەتان دەپارێزین. یەكێتیی ماڵی هەمیشەیی ئێوە بووە و هەروا دەمێنێتەوە.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

