قوباد تاڵەبانی: بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ هیوا دەگەرێنینەوە بۆ گەلەکەمان
کوردستان 07:06 PM - 2023-06-01
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی یەکێتی
ئێوارەی ئەمڕۆ 1-6-2023 مەراسیمی داگیرساندنی مۆمی 48 ساڵەی تەمەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بە ئامادەبونی باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلۆماتکاری وڵاتان و سەرکردەی حزبە کوردستانی و عیراقییەکان و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خوێندەوەو رایگەیاند: "بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ و بەهێزێکی نوێ هیوا دەگەڕێنینەوە بۆ گەلەکەمان".
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند: "یەکێتی لە قەیرانێکی سیاسی گەورەدا دروست بوو، لەگەڵ دروستبونیشی هیوای بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنیشەوە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی پرەنسپی خۆی دیاریکرد و لەسەر بنەماکانی خۆی بەردەوامە، کە(ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین)بووە".
"لەگەڵ روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، یەکێتی سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد و لەگەڵ هیوایەکی نوێدا دەرفەتی نوێ، چاوەڕوانی نوێ هاتە ئاراوە، هەروەها دوای 10 ساڵ لە کێشەو ئاڵۆزییەکان بۆ یەکێتی و لەدوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال و پاشان کۆچی دوایی کرد، لەو قۆناغەدا قارەمانێکی گەلەکەمان کاک کۆسرەت و خانمە پۆڵاینەکەی یەکێتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، نەخۆشکەوتن و ناچاربوون دوربکەونەوە لە سیاسەت، دواجار هیواو سەقامگیری بۆ حزبەکەمان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هێزێکی نوێ دەگەڕێتەوە"، قوباد تاڵەبانی وای وت.
وتیشی: "ئەمڕۆ وەک ساڵی 1975 کوردستان پڕبووە لە بێ هیوایی و پەیامەکان رونن کە خەڵک داوای خزمەتگوزاری و کوردستانێکی باشتر دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی نەک هەر پرەنسپەکانی نوێ دەکاتەوە بەڵکوو پشتیوانی ژنان و بنبڕکردنی گەندەڵی و هێنانە کایەی شەفافیەت و هەموو ئەو پرسانە دەکات کە خزمەتی خەڵک دەکەن، هەروەها یەکێتی پێی وایە ئابورییەکی بەهێزمان لەگەڵ بەغدا بە یەکگرتووی دەستدەکەوێت، ئەمە جگە لەوەی پێویستە لە کوردستانیش یەکگرتوو بین، تا لە بەغدا بەهێز بین".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت: "یەکێتی وەک هەمیشە دیالۆگی بە چارەسەری کێشەکان زانیوە، بۆیە ئێستاش تەئکید دەکەینەوە، با دەست بکەین بە دیالۆگی نیشتمانی و لەپێناو خەڵک، چونکە روداوەکانی ئەم دواییە دەریانخست کە سیاسەتی قۆڵبادان و فەرزکردنی ئیرادە بەسەر یەکتریدا تەنها دەبێتە هۆی شکستی بە کۆمەڵ، کەواتە لەگەڵ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن، وە بەڵی هەڵبژاردنیش ئەنجام دەدرێت، هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە یەکێتی بەردەوام دەبێت و کاردەکات بۆ ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێز و بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و هەوڵەکانمان لە بەغدا چڕتردەکەینەوە".
"دڵنیام داهاتووی یەکێتی و کوردستانەکەمان لە چوارچێوەی عیراقێکی فیدراڵیدا بەهێزتر دەبێت، هەروەک چۆن لە ساڵی 1975 دا جارێکیدیکە هیوای هاوڵاتیانمان بەدیهێنایەوە"، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال وای وت.
PUKMEDIA
فۆتۆ/ دەرباز ستاز 
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

