سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
کوردستان 10:37 AM - 2023-06-05
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی دژەتیرۆر كۆبووەوە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پلان و ستراتیژی هەواڵگری و سەربازیی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بۆ پاراستنی هەرێم، روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەكان و هاوپەیمانان خستەڕوو و جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆن و هەوڵەكانیان كردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هێزەكانی دژەتیرۆر كرد وەك یەكەم هێزی دژەتیرۆر لە كوردستان و هەوڵەكانیان لەپێناو روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و شكستپێهێنانی چەندین پیلان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم.
وتیشی: "ئێوە نموونەی فەرماندەی دڵسۆز و بەئەمەكی كوردستانن و مێژوویەكی پڕ لە شانازیتان تۆماركردووە، چالاكییەكانتان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و خەڵكە خۆشەویستەكەی، گەواهیدەری دڵسۆزی و ماندوونەناسیی ئێوەیە".
سەرۆك بافڵ راشیگەیاند: "لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین تاوەكو هێزەكانی دژەتیرۆر فراوانتر و بەهێزتر بكرێت تاوەكو قەڵغانێكی پتەوتر بن بۆ پاراستنی كوردستان".
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر كرد لەبەرامبەر هەوڵ و قوربانیدانەكانیان لەپێناو خاكی كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

