100 پەرلەمانتاری عیراق ئیمزا بۆ پەسەندکردنی بوودجە کۆدەکەنەوە
عیراق 09:59 AM - 2023-06-06
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
نوێنەرانی کورد و ژمارەیەک لە نوێنەرە عەرەبەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزا کۆدەکەنەوە بۆ فشار خستنە سەر پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بوودجە.
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاڵپشتی خۆمان دەربڕی و ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشارخستنە سەر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەتا لەم هەفتەیەدا وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دیاری بکات".
دەشڵێت: "دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە جگە لەوەی سەرپێچی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانە، لەهەمان کاتدا کاریگەری خراپی کردۆتەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان".
هاوکات د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەهۆی ئەوەی پرسی بودجە پرسێکی گشتییە زۆرینەی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەو پرۆژەیەن و بۆ ئەم هەڵمەتەش نزیکەی 100 ئیمزای نوێنەران کۆکراوەتەوە، لەکاتێکدا بۆ پێشنیاری هەر بابەتێک پێویستمان بە 50 ئیمزا هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

