یەکێتی سکاڵای یاسایی لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆمار دەکات
کوردستان 10:58 AM - 2023-06-07
PUKMEDIA
د. مەجید محەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەنی 3ی یەکێتی
مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆمار دەکات لەبارەی کەیسی گیانلەدەستدانی گوماناوی زیرەک شەهید عەلی محەمەد، کە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایشی سەیداواوە تەرمەکەی تەسلیمی خانەوادەکەی کرایەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ تیمێکی پسپۆر لە پزیشکی دادی سلێمانی بەشداری لە توێکاری تەرمی زیرەک عەلی_دا بکات و چونکە کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن: "کە کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکی نەبوەو هیچ جۆرە نەخۆشییەکیشی لەگەڵدا نەبوەو تەرمەکەشی شینبونەوەو شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوەیە".
د. مەجید محەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەنی 3ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گیانلەدەستدانی گوماناوی كوڕە شەهیدێك لە ئاسایشی هەولێر دەڵێت: "هێزێکی ئاسایشی هەولێر هەڵیانکوتاوەتە سەر زیرەک شەهید عەلی محەمەد لە شوێنی کارەکەی و دوای مانەوەی چەند سەعاتێک لە ئاسایش گیانی لەدەستدا".
" ئێمە سکاڵامان ئامادە کردوە پێشکەشی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆو سەرجەم رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی دەکەین و پێویستە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار ئەم کەیسە یەکلایی بکەنەوە، چونکە رووداوەکە ئاسایی نییە و لەناو ئاسایش کەسێک گیانی لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدا بەوتەی کەسوکارەکەی شوێنی ئەشکەنجە بە تەرمەکەوە دیارە"، د. مەجید محەمەد ئەمین وای وت.
دەشڵێت: "ئەگەر سکاڵاکەمان لە هەرێم جێی خۆی نەگرت، پەنا بۆ دادگاکانی بەغدا دەبەین و راستی رووداوەکە بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەین، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا لیژنەیەکی پزیشکی دادوەری لە سلێمانییەوە بۆ توێکاری تەرمەکە گەیشتونەتە هەولێر و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
لێپرسراوی مەڵبەنی 3ی یەکێتی ئەوەشی وت: "زۆرجار بێ هیچ هۆکارێکی بڕواپێکراو کادرەکانمان لەلایەن ئاسایشەوە دەڕفێندرێن و دەستگیردەکرێن، بەڵام چیتر ئەو زوڵمە قبوڵناکەین و رێگە نادەین هیچ کادرێکمان بە نایاسایی دەستگیربکرێن و ئازار بدرێن".
دوێنێ 6-6-2023 هێزێكی ئەمنی هەولێر زیرەك شەهید عەلی محەمەد دەستگیردەكات و دوای چەند سەعاتێك كەسوكارەكەی ئاگادار دەكرێنەوە كە تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری وەرگرنەوە و مامی گەنجەكەش دەڵێت: "ئاسایشی سەیداوە زیرەك شەهید عەلی برازامیان بردووە و شوێنی ئەشكەنجە بە تەرمەكەیەوەیەتی".
بەوتەی مامی قوربانیەكە: "زیرەك شەهید عەلی محەمەد، كێشەی لەگەڵ كەس دا نەبووە و هیچ جۆرە نەخۆشیەكیشی لەگەڵدا نەبووە و ئاسەواری ئەشكەنجە بە جەستەی كوڕەكەمانەوە بووە".
هەر لەو بارەیەوە برایەكی زیرەك رایدەگەیەنێت: "ئاسایشی سەیداوە زیرەكی برامیان بردووە و نازانین لەسەر چییە و هیچیان پێ نەوتوین، بەڵام دوای سێ سەعات تەرمەكەمان وەرگرتەوە".
زیرەك شەهید عەلی محەمەد تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە و دوكانداربووە لە بازاڕی هەولێر و ئاسایش لەشوێنی كارەكەی بردویانە، بەڵام تائێستا ئاسایشی هەولێر هیچ روونكردنەوە و لێداوانێكی لەسەر ئەم رووداوە نەداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

