لەسەر سەرپێچی چاڤی لاند سزادەدرێت
کوردستان 02:44 PM - 2023-06-07
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
هەرسێ پاركی ئۆتۆمبێلەكانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند داخران
هەرسێ پاركی ئۆتۆمبێلەكانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند بەهۆی بەكارهێنانی شەقامە گشتییەكانی چواردەوری وەك پاركی وەستانی ئوتومبێل و بەرزكردنەوەی نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ سەرو (2000) دینار و هەبوونی بڕێكی زۆری قەرزی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی تۆماركردنی سەرپێچی ساڵانی پێشوو، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە داخران.
لە رۆژی منداڵاندا نرخی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە چاڤی لاند بەرزكراوەتەوە
لە راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە هاتووە: "رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان سەرۆكی لیژنەی هاتوچۆ رایگەیاندووە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان كە لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆماركراوە، لەرۆژی جیهانی مناڵاندا، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەرزكردووەتەوە بۆ سەرو (2000) دینار، بۆیە لەلایەن لیژنەی هاتوچۆی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پسوڵەی سەرپێچی بۆكراوە".
ئەوەش راگەیەندراوە: "لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ پاركەكانی چاڤیلاند، دەركەوتووە كە شەقامە گشتییەكانی چواردەوری پڕۆژەكەی وەك پاركی وەستانی ئوتومبێل بەكارهێنراوە و كرێییەكی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە".
چاڤی لاند قەرزداری قائیمقامیەتە
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە: "یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی پاركەكانی چاڤی لاند، هەبوونی بڕێكی زۆری قەرزەی قائیمقامیەتی سلێمانییە كە بەهۆی تۆماركردنی سەرپێچییەكی زۆری ساڵانی پێشوو كەپابەندی مەرجەكانی كاركردن نەبوە و غرامەی بۆ نوسراوە، هەربۆیە ئەمڕۆ چوار شەممە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ پاركی وەستانی ئوتومبێلەكانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند داخران و روبەڕووی رێكارە یاساییەكانیش دەكرێنەوە".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، بەر لە 10 ساڵ وەك بازرگانێك پڕۆژەی چاڤی لاندی راگەیاند و جگە لە هەبوونی سەرپێچی زۆر لە پڕۆژەكەدا، نزیكەی 10 هەزار كەسی كردە خاوەن پشك لە چاڤی لاند، كە پارەكەیان بە 22 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و ماوەی 10 ساڵە تەنها دوو جار پشكێكی كەمیان بە پارە وەك قازانج وەرگرتووە، كە دەكاتە تەنها لە %1 ی ئەو پارەیەی خستوویانەتە پرۆژەكەوە، بۆیە خاوەن پشكەكان شاسوار بەخاوەنی دەزانن و بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانیان.
هەربۆیە خاوەن پشكەكانی پڕۆژەی چاڤی لاند سكاڵایان دەگەیەننە پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق و هەروەها سەرجەم باڵیۆخانە و ناوەندە نێودەوڵەتیەكانیش لەو بەرزمەی شاسوار و چاڤیلاند ئاگادار دەكەنەوە.
لەم لینكەوە زیاتر بخوێنەرەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

