یەكێتی هەمیشە خەبات بۆ كەركوك دەكات
ی ن ک 10:11 AM - 2023-06-08
PUKMEDIA
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی
رۆژی 7-6-2023، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی كەركوكی كرد و لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەلایەن ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتییەوە پێشوازی لێكرا.
لە سەردانەكەیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی سەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیان كرد و لەچۆنیەتی كاركردن و هەنگاوەكانیان پرسییەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.
دواتر هەریەك لە ئاسۆ مامەند و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەردانی گوندی هەیبەیان كرد و چاویان بە ژمارەیەك لە كەسایەتی هۆز و عەشیرەتەكان كەوت، سەرەڕای دووپات كردنەوە لە گرنگی كەركوك و پێكەوەژیان لە شارەكە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی كەركوك وەك شارێكی كوردستانی كرد و دووپاتیشی كردەوە: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە خەبات دەكات لەپیناو كەركووك و خزمەتكردنی كەركووكییەكان".
لە بەشێكی تری سەردانەكەیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی بەیاوەری ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی لەناحیەی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەكی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد و ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان كرد لەپاراستنی كوردستان.
هەر لەدرێژەی ئەو سەردان و بەسەركردنەوانەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بە یاوەی هەڤاڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵانی سەركردایەتی لە ناحیەی قەرەهەنجیر سەردانی لیوای یەكی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد و لەلایەن فەرماندەی لیوای یەكەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا، لەو سەردانەدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دووپات كردەوە و ستایشی رۆڵی قارەمانانەی هێزەكانی پیشمەرگە كرا لە پاراستی خاك و خەڵكی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

